Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

سەرژمێری، زیان بەکرێکاران دەگەیەنێت!

سەرژمێری، زیان بەکرێکاران دەگەیەنێت!

نامەیەکی کورتی ژینگەپارێزێک بۆ دەنگی کرێکار

کرێکارێکی ژینگە پارێز دەڵێت: 

”بەبۆنەی ئەم سەر ژمێرییەوە ڕۆژی چوار شەمەو پێنج شەمە ئیش نەکراو ڕۆژی هەینی کەپشوی خۆمان بوو نەچوومەوە بۆئیش. بەڵام کاتێک کەڕۆژی شەممە چوومەوە بۆسەرکار،  پێیانڕاگەیاندم کەمادام ڕۆژی هەینی نەهاتوویتەوە بۆ ئیش،  ٣٠هەزار دینار غرامە ئەکرێیت.. من خۆم ڕۆژانەکەم ناگاتە ١٠هەزار دینار، چونکە مانگانە ٢٨٠هەزار دینار وەرئەگرم،  ئەگەر ناچاری نەبیت لەبەیانیەوە واز دەهێنم لەم کارە، بەڵام چیبکەم هیچ کارێکی ترم دەست ناکەوێت..

ئەم هەڵوێستە هێندە دژە کرێکارو نامرۆییە، کە ئیدارەی کۆمپانیا ئامادەش نیە بەهۆی سەرژمێرییەوەو بەهۆی ئەوەی کەپشوی فەرمی ڕاگەیەندراوە لەلایەن حکومەتەوە، شمولی کرێکارێک نەکات و هەروا ئاسان و بێدەربەستانە غرامەیەک بکرێت“.

Related posts

بایکۆت لەزۆنی سەوزدا دەستی پێکردو خەریکە سەراسەری ئەبێتەوە!

Dangi Krekar

دوکرێکاری لاو لەڕوداوێکدا گیانیان لەدەستدا

Dangi Krekar

دوو کرێکار لەکاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵی یەکەیەکی نیشتەجێبون لە کەرکوک خنکان

Dangi Krekar

Leave a Comment