کرێکاران وهەڵمەتی جیهانی ڕووبەڕوبونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان
دەنگی کرێکار
کەمپەینی ١٦ ڕۆژ چالاکی لەبەرامبەر توندوتیژی لەدژی ژنان هەوڵدانێکی جیهانیە کە هەموو ساڵێک لە ٢٥ی نۆڤێمبەر، واتە ٢٥/١١ ی هەرساڵێک بەڕێوەدەچێت. بێگومان مەسەلەی ژنان و ئەو توندتیژیەی کەلەخیزان ولەناوەندەکانی کارو کۆمەڵگادا، لەدژیان دەکرێت، پەیوەندی بەکرێکارانیشەوە هەیە، بۆیە هەموساڵیک ڕێکخراوەو سەندیکا کرێکاریەکان لەبەشێکی زۆر لەولاتانی جیهان لەم کەمپیەندا بەچالاکی جۆراوجۆر بەشدار دەبن. لەم ساڵدا سەندیکا کرێکاریەکان لەژێر دروشمی” هەر ١٠ خولەک جارێک ژنێک دەکوژرێت”، بانگەوازیکیان بلاو کردۆتەوە وایان لەکرێکاران کردووە کەیەکبگرن بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی لەدژی ژنان. لەمبارەوە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کرێکارانی گواستنەوە (ITF) و چەندین ڕیکخراوی تری کرێکارن پێکەوە دەستپێشکەریان کردوە بۆ کارکردن لەسەرانسەری جیهاندا تا کۆتایی بەهەموو شیوازەکانی توندوتیژی بهێندرێت کە ڕووبەروی ژنان دەبنەوە لەوانەش توندوتیژی و هەراسانکردنی سێکسی لەشوێنیکار، پێدانی کاری قورس بەژنان، جیاکاری لەدەستڕاگەیشتنی ژنانی کرێکار بەموچەو فرسەتیکار وبەشداری لەراهێنانی پیشەدا.. بێگومان ئەم هەوڵانەی ڕێکخراوەو سەندیکا کرێکاریەکان بەشێکی جەوهەریە لەخەباتی بەکۆمەلی کرێکارن بۆ بەدەستهێنانی کاری شایستەو کەرامەت و یەکسانی بۆ ئەو ژنانەی کە لەبواری گواستنەوەدا کاردەکەن لەسەرانسەری جیهاندا. لەم ڕاستایەشدا فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کرێکارانی گواستنەوە تیشک دەخاتە سەر بڕیارنامە سەرەکییەکانی ٤٦ەمین کۆنگرەی خۆی کە ئەمساڵ لەمەغریب بەڕێوەچوو.
ئەم بڕیارنامانە بۆ بەهێزکردنی هەڵمەتی نەهێشتنی توندوتیژی و هەراسانکردن و باشترکردنی بارودۆخی کارکردنی ئەو ژنانەی کە لەکەرتی گواستنەوەدا کاردەکەن پەسەندکردو لەخۆگرتووە، لەنیو ئەو بڕیارنامەنەشدا ئەمخالانە هاتووە:
- کۆنگرە پابەندی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ لابردنی ئەو بەربەستە سیستماتیکیانەی کە ڕێگری دەکەن لەبەشداریکردنی ژنان لەبڕیاردان و دەستڕاگەیشتن بە کارێکی سەلامەت و شایستە لەکەرتی گواستنەوەو لۆجستیدا.
- کۆنگرە داوای لە سەندیکاکان کرد کە هەڵمەتی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ڕێککەوتننامەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بۆ نەهێشتنی توندوتیژی لەدژی ژنان ونەهیشتنی جیاوازیەکان لەگەڵ پیاواندا لەبورای کاردا ئەنجام بدەن.
ڕێککەوتننامەی ١٩٠ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە توندوتیژی و هەراسانکردن لەگەڵ کاری شایستەدا ناگونجێت. هەروەها ئاماژە بۆ دیاردەی توندوتیژی جێندەری دەکات و پشتگیری لەدامەزراندنی ژنان و مانەوەو پێشخستنیان دەکات لەهەموو ئەو کەرتە پیشەسازییانەدا کە پیاوان زۆرینەو زاڵن.
تا ئێستا تەنیا ٤٢ وڵات پەیماننامەی ١٩٠ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاریان پەسەند کردووە کە تایبەتە بە نەهێشتنی توندوتیژی و هەراسانکردن لەجیهانی کاردا. ئەم ڕێککەوتننامەیە کە لە ساڵی ٢٠١٩ پەسەند کرا، یەکەم ستانداردی نێودەوڵەتییە کە بە شێوەیەکی گشتگیر لێکۆڵینەوە لەتوندوتیژی و هەراسانکردن لەشوێنی کاردا دەکات. هەندێک لەو وڵاتانەی کە ئەم ڕێککەوتنەیان پەسەند کردووە بریتین لەفلیپین (یەکەم وڵات لەئاسیا)، فینلاندو چەند وڵاتێک لەئەمریکای لاتین و ئەوروپا. بەڵام حکومەتەکانی وەک ئەمریکا، ڕووسیا، ئیسرائیل و ئێران تا ئێستا ڕەتیان کردووەتەوە ئەم پەیماننامەیە پەسەند بکەن.
ئەم ڕیکەوتنامەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە توندوتیژی و هەراسانکردن پرسێکی مافی مرۆڤ و کۆمەڵایەتییە و داوای جێبەجێکردنی ستراتیژی هەمەلایەنە بۆ ڕێگریکردن و پاراستن و وەڵامدانەوەی ئەم کێشەیە لەشوێنی کاردا دەکات. کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لەکۆمەڵگادا بەگشتی و ئەو ژنانەی کە کاردەکەن، زۆر گرنگە. هەروەها هیچ بیانوویەک نییە بۆ توندتیژی لەدژی ژنان وئەمە پرسێکی گرنگە لە شوێنی کارداو خاوەنکار بەرپرسیارە لێی. ئەمە پرسێکە پێچەوانەیە بەسەلامەتی و حورمەتی ئینسانی ژنان، هەربۆیەش بۆ کرێکاران گرنگەو دەبێ هەوڵویست وکاردانەوەی لەبەرامبەردا بگرێتەبەر..