Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

 بێبایەخی ژیان و مافەکانی کرێکارانی کوردستان لەسایەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمەوە

 بێبایەخی ژیان و مافەکانی کرێکارانی کوردستان لەسایەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمەوە

لەزمانی وەزیری کارەوە

ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، کەناڵی تەلەفزیۆنی (گەلی کوردستان) بەرنامەیەکی بۆ وەزارەتی کاروکاورباری کۆمەڵایەتی سازکرد،ئەم بەرنامەیەلەژێر ناونیشانی(هاووڵاتیان وخزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی کار) ڕێکخرابوو، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی (کوێستان محەمەد) و ٣ بەڕێوبەری گشتی سەر بەوەزارەتەکەی ئامادەبوون کەهەریەکە لەئیحسان بابان بەڕێوبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی هەولێر، مەریوان بەگۆک بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستبەری کۆمەڵایەتی بوون.

تەوەری بەرنامەکە دەربارەی کارەکانی ئەم وەزارەتە بوو لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوداو لەکابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم و هەنگاوەکانی داهاتووی ئەم وەوزارەتە. سەرەتای بەرنامەکە پێشکەشکار بەو پرسیارە دەستی پێکرد: کەئایا هەتا ئەو ماوەیەی کەئەمان وەزیر بوون چیان کردوەو هەنگاوەکانی داهاتوویان چی دەبێت لەم وەزارەتەدا؟  لەوەڵامدا وەزیری کار باسی لەگرنگی ئەم وەزارەتە کردو ووتی ( ئەم وەزارەتە یەکێک لەگرنگترین وەزارەتەکان کەلەمنداڵێکەوە بۆ کەسێکی بەساڵاچوو، بۆ هەموو ئەو چین وتوێژانەی کەخەڵکی لێقەوماوو هەژارە بۆئەو کەسانەیە کە پێویستییان بەهاوکارییە، سەربەم وەزارەتەی ئێمەیە. لەزۆر ووڵاتدا بەم وەزارەتە دەوترێت دڵی حکومەت) هەروەها ووتی ( بەڵام بەداخەوە لەپێش ئەم کابینەیەدا ئەم وەزارەتە بەتەواوەتی پەراوێزخراوە، ئەگەربەراوردی بکەی لەگەڵ وەزارەتەکانی تردا، کەمترین پێشینە، کەمترین پێداویستی، کەمترین فەرمانبەری هەبووە.

لەبەرنامەکەدا، لەقسەکانی وەزیرو هەریەکە لەبەرێوەبەرە گشتیەکاندا زۆر بەڕوونی کۆمەڵێک ڕاستی سەبارەت بەبێباکی و بێبایەخی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارنی ئەم هەرێمە دەرکەوت سەبارەت بەمافەکان و گوزەرانی کرێکاران و کەم ئەندامان و گیراوەکان لە زیندانەکانی چاکسازیدا. بۆنمونە: وەزیری کار زۆر بەڕاشکاوی ئاماژەی بەو ڕاستیە کرد کە لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا لەبەشی زۆری کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش، کەمئەندامان و کەسانی کەمدەرامەت ئاگادارنین کە ئەم وەزارەتە چیە و چ کارەیەو بەتەواوەتی لەپەراوێزدا بووە. کاتێکدا ئەم دەسەڵاتە ساڵانە دەیان ملیۆن دۆلاری لەبودجە بۆ ئەم وەزارەتە تەرخانکردوەو هەوروەک چۆن ووتی ( ئێمە هەر هیچمان نەکردبێت توانیمانە بەخەڵک بڵێین وەزارەتێک هەیە بەناوی وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتیەوە ، پێشتر کەس ئەم وەزارەتەی نە ئەزانی، پێشتر ئەگەر بیزانیایە وای ئەزانی تەنها وەزارەتی کەمئەندامە، نەی ئەزانی ئەمە وەزارەتی کرێکارە، خاوەنکارە، چاکسازیەکانە ئەمە منداڵی بێ سەرپەرشتە). بەپێی ئەم قسەیەی وەزیری کار، لەماوەی ٢٧ ساڵی ڕابردودا، واتە هەتا سەرەتای دەستەبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، زۆربەی خەڵک نەیزانیووە وەزارەتێک هەیە بەناوی وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی. ئەمە چ جۆرە حکومەت و دەسەڵاتێکە کە بەسەدان هەزار کرێکار و کارمەند لەسایەیدا خەریکی کار و ڕەنجدانن وساڵانە بەسەدان هەزار دۆلار وەک بودجەی بۆ سەرف دەکرێت، بەڵام بەشی زۆری خەڵک نەزانێت ئایا ئەرک و مەهامی ئەم وەزارەتە چیە و ئایا وەزارەتێکی لەم بابەتە بوونی هەیە؟ ئەم قسانەی وەزیری کار ئەو ڕاستیانەمان بۆ دووپات دەکاتەوە کەبێباکی حکومەت ودەسەڵاتدادارانی هەرێم بەژیان و گوزەرانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش، کارێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوەو دەست ئەنقەستانەیە، چونکە ئەم حکومەتە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان ناکات، بەڵکو نوێنەروپارێزەری بەرژەوەندیەکانی خاوەنکار وسەرمایەداران وخاوەن کۆمپانیاکانن. ئەوان دەزانن ئەگەر کرێکاران هۆشیاربن و ئاگاداری یاساکان ببن و وەزارەتەکان و دامودەزگا حکومەتیەکان بخەنە خزمەت کرێکارانەوە، ئەوکات کرێکاران داوای باشترکردنی ژیان و مافەکانیان دەکەن وئەمەش بۆخۆی لەبەرژەوەندی سەرمایەداران وخاوەن کۆمپانیاکان دەدات وقازانجی ملیۆنییان کەم دەکاتەوە. هەربۆیە دەسەڵاتداران کارێک دەکەن کە دەیان بەربەستی یاسایی و دەیان ڕێکار بگرنە بەر بۆ ئەوەی کرێکاران لە ماف و یاساکان بێبەش بن و هۆشیار نەبن و ئاشنا نەبن بەمافە ڕەواکانی خۆیان..

لەبەرنامەکەدا، بێژەرەکە ئاماژەی کردو ووتی : بەشی زۆری کرێکاران ئاگاداری یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی نین). بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتیش لەوەڵامدا ووتی( ئێمە چەند برۆشێرێکمان دابەشکردووە بەسەر کرێکاراندا سەبارەت بە یاسای دەستبەری کۆمەڵایەتی) دواتریش هەر لەبەرنامەکەدا (پاش ٣٠ساڵ لە حوکمدارێتی) خودی بێژەرەکە پێشنیاری ئەوەی بۆدەکات کەپێویستە لەنێو کارگەکاندا ڕێنماییەکان سەبارەت بەیاساکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی وسەلامەتی کار هەڵبواسرێت ونیشانی کرێکاران بدرێت وبەڕێوبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەوەڵامدا دەڵێ: ( ڕاستە، وایەو پێویستە وابکەین). ئەمە نمونەیەکی دیکەیە لەوەی کەبەلای ئەم دەسەڵاتەوە هۆشیاری کرێکاران و ئاگاداربوونیان لەهەل ومەرجی کار و یاساکان بۆ گرنگ نیە و دەستنابەن بۆ ئەم جۆرەکارانە.

لینکی بەرنامەکە.

عرفان کریم ٢٨-٧-٢٠٢٣                                                     .                  https://www.gksat.tv/barnamakan_details.aspx?jimare=102&barnama=13053

Related posts

کارمەندێکی کارەبا لەکاتی کارەکەیدا گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

ڕوداوی شوێنی کار لە قە زای خە بات

Dangi Krekar

کرێکارێک کەیسێک لەکارگەی چسی گرین عێراق دەباتەوە لە دادگای کار!

Dangi Krekar

Leave a Comment