دە نگی کرێکار
سلێمانی: بەهۆی لەچاوەڕوانیدا ڕاگرتن و دواخستنی مووچەکانیان لەماوەی دوو مانگدا، پزیشکانی خولاو و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار هاتنە دەرەوە و مانگرتن لەکاریان ڕاگەیاند و لەبەردەم نەخۆشخانەکە گردبوونەتەوە، ئەمە جگەلەوەی لە نەخۆشخانەکانی تریشدا مانگرتن دەستی پێکردووە، هاوکات بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە.لە وانە بە شک لە فەرمانگەی کارەبا
ڕانیە: فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی کارەبای ڕاپەرین دژی پێنەدانی موچە بایکۆتی دەوامیان کردوو گردبونەوەیان ئەنجام دا هەروەها لە سلێمانیش بەشێک لە فەرمانگەکان گردبونەوەیان ئەنجام دا….
گە رمیان: لەناحیەی ڕزگاری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕزگاری بنکەی تەندروسەی شەهید د. قاسم مەڵبەندی تەندوستی گەرمیان-قەزای کەلار: بانکی خانووبەرە، ئاوی دەوروبەر شارەوانیەکانی گەرمیان دەربەندیخان، فەرمانگەی کشتوکاڵی دەربەندیخان مانگرتن لە کاریان راگە یاند .
شایانی باسە هەتادێت کارمەندانی وەزارەتە جیاجیاکان مانگرتن ڕادە گەیەنن لەبەردواخستنی موچەی دوومانگیان.