تەنها دامەزراندن چارەسەرە بۆکێشەی وانەبێژان..!
ئەمڕۆ ٦/٨/٢٠٢٣ ، مامۆستایانی وانەبێژ لەپارێزگای هەڵەبجە لەبەردەم پەروەردەی هەڵەبجە گردبوونەوەیەکیان وەڕێخست .. مەبەستی سەرەکی گردبوونەوەکەیان دامەزراندنیانە بەشێوەی هەمیشەیی ،، چونگە زۆربەیان دەڵین : مامۆستایانی وانەبێژ سەرەڕای ئەوەی وەکو مامۆستایانی تر لەناوەندەکانی خوێندندا وانە دەڵێنەوە، بەڵام لەبەرامبەردا پارەیەکی کەم وەردەگرن کەنزیکەی مانگانەیان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دینارە، جاری وایش هەیە بەدوو مانگ جارێک وەریدەگرن و بەشی کرێی هاتۆچۆکەیان ناکات چ جای ئەوەی کەبتوانن پێی بژین.. بەپێی زانیارییەکانی دەنگی کرێکار لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەدا نزیک بە ٣٠٠ مامۆستای وانەبێژ هەیە..