Dangikrekar.com
هەواڵ

سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی ناوچەی فرایبۆرگ (SSP – région Fribourg)،پشتوانی مامۆستا یانی کوردستان دە کات

ڕاگەیاندنی ژمارە:٣

هاوپشتی بۆ مامۆستایانی کوردستان !

نۆینەرایەتی دەنگی کریکار لەدەرەوە بەردەوامە لەڕاکێشانی هاوپشتی بۆ داواکاریەکانی مامۆستایانی کوردستان

بەریز گەیتان زورکیندێن سکرتیری سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی ناوچەی فرایبۆرگ SSP – région Fribourg لەسویسرا  لەنامەیەکی نارەزایەتیدا کە ئاراستەی نوێنەرانی باڵیۆزخانەی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە هاتووە”ئێمە، نوێنەرانی سەندیکای خزمەتگوزارییە گشتیەکانی فرایبۆرگ، پشتگیری مامۆستایانی کوردستانی عێراق دەکەین، هەروەها داوا لە سەندیکاکانی کرێکاران و سەرجەم دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە پەیوەندییان بە مافی کرێکارانەوە هەیە، پشتگیری مامۆستایانی کوردستانی عێراق بکەن و فشار بخەنە سەر باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق و نوێنەرانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان..”

هاوکات داوا دەکەن خواستەکانی مامۆستایان لە”. دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تری کەرتی پەروەردە.،دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.. خەرجکردنی مووچە هەموو مانگێک و لە کاتی خۆیدا وە ڕاگرتنی دەستوەردانی لایەنە باڵادەستەکان لە کاروبار و کارەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بە سیستەمی پەروەردەشەوە….”جیبەجیبکرێت.

شایەنی باسە ئەم پشتیوانیانە  لەدرێژەی کەمپینی ڕاکێشانی هاوپشتی جیهانی یە بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی مامۆستایان وە توندکردنەوەی فشار لەسەر هەردوو حکومەتی عێراق وهەرێم تا وەلام بەخواستەکانی مامۆستیان بداتەوە..

هەوڵمەتی  ئێمە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین پشتیوانی جیهانی بۆ نارەزایەتیەکانی مامۆستایان وکرێکاران لەکوردستان درێژەی دەبێت.

تەواوی نامەکە لەخوارەوە بخۆێنەوە

٦/١/٢٠٢٤
هاوپشتی بۆ مامۆستایانی کوردستان !

نزیکەی ١٧٠ هەزار مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی و ناوەندی لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە بەشێوەی هەمیشەیی دامەزراون، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوامیان وەستاندووە بەهۆی وەرنەگرتنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

ڕەتکردنەوەی حکومەت و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان، ناچاری کردوون ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپیشاندانی گەورە لە سەرانسەری شارەکانی کوردستان ئەنجام بدەن، کە تا ئێستاش بەردەوامە. شایانی باسە مامۆستایان لە نێو قەیرانی تێچووی ژیان لە کوردستاندا جگە لە مووچەکانیان هیچ سەرچاوەیەکی تری داهاتیان نییە.

ئەوەی مامۆستایانی ناچار کردووە بەردەوام بن لە بایکۆتکردنی زانکۆ و قوتابخانەکانیان، شکستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە وەڵامدانەوەی داواکارییە ڕەواکانیان بە بیانووی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکۆکی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق هەیە.

ئێمە، نوێنەرانی سەندیکای خزمەتگوزارییە گشتیەکانی فرایبۆرگ، پشتگیری مامۆستایانی کوردستانی عێراق دەکەین، هەروەها داوا لە سەندیکاکانی کرێکاران و سەرجەم دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە پەیوەندییان بە مافی کرێکارانەوە هەیە، پشتگیری مامۆستایانی کوردستانی عێراق بکەن و فشار بخەنە سەر باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق و نوێنەرانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:

١. دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تری کەرتی پەروەردە.
٢. دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
٣. خەرجکردنی مووچە هەموو مانگێک و لە کاتی خۆیدا.
٤. ڕاگرتنی دەستوەردانی لایەنە باڵادەستەکان لە کاروبار و کارەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بە سیستەمی پەروەردەشەوە.

سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی ناوچەی فرایبۆرگ (SSP – région Fribourg)،

گەیتان زورکیندێن، سکرتێر.

 

Support for Kurdistan teachers

Representatives of the Iraqi Embassy and the Kurdistan Regional Government,

About 170,000 primary and secondary teachers and university lecturers in the Iraqi Kurdistan Region who work on permanent basis have stopped work for several days over not receiving their salaries, suspension of promotions and casualization of their contracts.

The refusal of Kurdistan Regional Government and the Ministry of Education to meet the demands of the teachers, has forced them to protest and hold large demonstrations across Kurdistan cities, which are still ongoing. It is worth mentioning that teachers have no other income source apart of their salaries amid cost of living crisis in Kurdistan.

 

What has forced the teachers to continue to boycott their universities and schools is the failure of the Kurdistan Regional Government to respond to their lawful demands on the grounds that the Kurdistan Regional Government has disagreement with the Central Iraqi government.

We, the representatives of the Fribourg public services union, we support the teachers of the Iraqi Kurdistan. We also call on trade unions and all international institutions and organizations concerned with workers’ rights to support the teachers in  the  Iraqi Kurdistan and to exert pressure on the Iraqi embassies and consulates and on representatives of the Kurdistan Regional Authorities to force them to meet the demands of the teachers, which are listed below:

  1. Resume the promotion of teachers and other employees of education sector.
  2. Offer teachers employed on casual and contract basis permanent contracts.
  3. Payment of salaries every month and on time.
  4. Stop the meddling of the dominant parties in the affairs and works of government institutions including education system.

For the Fribourg public service union (SSP – région Fribourg),

Gaétan Zurkinden, secretary.

 

 

UK:+44 7 720291516

 

America :        + 1(517) 256-6764

 

 

Switzerland: + 41

Kurdistan: + 64 7702237250

www.dangikrekar.com

 

Finland:     +

Canada:     +

Germany:  + 4915143220

dangikrekar@yahoo.com

 

Related posts

ئۆفیسەکانی دۆزینەوەی هەلیکار فێڵ لەکرێکاران دەکەن!

Dangi Krekar

کرێکاران لەسەر بەردی ڕەق بژێویان بەدەستدەهێنن!

Dangi Krekar

Kurdistan teachers need your support!

Dangi Krekar

Leave a Comment