فەرمانبەران و مامۆستایان هەژمارى من ڕەتدەکەنەوەو بانکى TBI بەپیلانگێڕ ناودەبەن!
دەنگی کرێکار
بەڕواری ٦/١١/٢٠٢٤ لەلایەن دەستەی داکۆکیکار لەمامۆستایان و فەرمانبەران، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسلێمانی، ڕاگەیاندنێکی لەم خاڵانەی خوارەوەدا بڵاوکردەوە:
دەسەڵاتی کوردی پێداگرو سورە لەسەر تێکدانی گوزەرانی هەموان لەسەر بەزۆر سەپاندنی هەژماری بەدناوی من. پیلانگێڕی بەردەوام بۆ لێسەندنەوەی سەربەستی هەڵبژاردن بۆ تاکەکان. لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا کۆمەڵێک کێشەو گرفت بەرۆکی مامۆستایانی گرتووە، دەستەی داکۆکی وەک پارێزەرێک هەڵقوڵاوی ناو ئێش و ئازارەکانی مامۆستایان، پەیامی هۆشداری مامۆستایان و فەرمانبەران لەم خاڵانەدا ڕادەگەیەنێت:
١-جگە لەڕاستەوخۆ دابەشکردنی مووچە لەڕێگای بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە، ڕازینابین بەهیچ جۆرە بانکێکی تر، پڕۆژەی هەژماری من لەلای ئێمە ڕەتکراوەیە بەهەموو جۆرێک.
٢-هێنانی بانکیTBIلەبنەڕەتدا پیلانگێڕی پەردەی سیاسی پاشەکەوت فرۆشەکان بوو بۆخزمەتکردن بەدەسەڵاتی چەتەی نەوت دزو موچە دزی هەرێم. بەهەموو شێوەیەک پیلانگێڕی TBI لەگەڵ هەژماری من ڕەتئەکەینەوەو داواکارین کەس نەکەوێتە داوی ئەو پیلانگێڕییەوە.
٣-لەئەگەری بەرزنەکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بەناحەق ڕاگیراودا، دەبێت حکومەت خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مامۆستایان ئامادە بکات و باجەکەی بەقورسی بدات.
٤-فەوتاندنی هیچ مووچەیەک قبوڵناکەین و کاردانەوەی تووندی یەکلاکەرەوەمان دەبیت دژ بەو وەزیرەی بەحساب دەستی لەکارکێشاوەتەوە بەڵام خزمەتی ئەجێندای مووچە دزەکان ئەکەن و داواکارین لەهەموان ئامادە بن بۆ خۆپیشاندان.
٥-زیادکردنی ئەرک لەسەر شانی مامۆستایان بەناوی جۆراوجۆری دیراسەنەکراوەوە لەگەڵ وانەی ڕاهێنەرو دڵنیایی جۆری و سەپاندنی لێشاوێک ئەرکی بێماف ڕەتئەکەینەوەو پشتیوانی داواکاری مامۆستایان دەکەین لەهەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەرکە زیادانەدا. داواکارین لەمامۆستایان ڕێگا نەدەن ڕۆژبەڕۆژ ئەرکەکانیان زیادبکرێت و مافەکانیان پێشێلبکرێت. دەستەی داکۆکی هەر ڕێکارێک کەپێوویست بێت بۆ پشتیوانی مامۆستایان دەیگرێتەبەر.
٦-پێوویستە سەرجەم حزبەکان ڕون و ئاشکرا دژی هەژماری سەپێنراو بێنە دەنگ و قسەی خۆیان هەبێت. پێوویستە دەسەڵاتدارانی سلێمانی بەزوویی لقی بانکەکانی لەم زونە بکەنەوەو بەزووی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بکەن نەک وەک کارتی فشار بەکاری بهێنن لەپێکهێنانی حکومەتدا