Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

بۆ نوێنەرانی سەندیکای کرێکارانی پیشەسازی ئاسن ( ئێ گێ مێتال) لە شاری کۆلن

دەنگی کرێکار نامەی هاوپشتی دەگەیەنێتە سەندیکای کرێکارانی ئاسن لەئەڵمانیا!

عیرفان کریم-نوێنەری دەنگی کرێکار لەئەڵمانیا

بەڕێز: نوێنەرانی سەندیکای کرێکارانی پیشەسازی ئاسن(ئی گێ میتاڵ) لەشاری کۆلن..

پاش سڵاو…

ئێمە لە دەنگی کرێکارەوە کەڕۆژنامەیەکی کرێکارییەو لەهەرێمی کوردستانی عێراق بڵاودەبێتەوە، هاوپشتی خۆمان لەگەڵ داواکارییەکانی کرێکارانی کارگەی فۆرد لەشاری کۆڵن دەردەبڕین. خەباتی ئێوە بۆ مافەکانتان جێگای شانازی چینی کرێکارە. ئێمە ئەم مانگرتنە وەک وانەیەکی لەبەرچاو لەخەباتی چینی کرێکاردا دەبینین. مانگرتنەکەتان بۆ پاراستنی ژیانی هەزاران خیزان وهەروەها بەرپەرچدانەوەی چاوچنۆکی سەرمایەدارانە کە هیچ بایەخێک بەژیانی کرێکاران نادەن. وەک کارێک لەچوارچێوەی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین پشتیوانی خۆمان دەرببڕین لەهاوچینەکانمان. هەروەها ئەم هەواڵە بەزمانی کوردی لەڕۆژنامەکەمان و لەماڵپەڕەکەمان بڵاو دەکەینەوە. ..

لەگەڵ سڵاوی هاودەنگیمان ١٨/٥/٢٠٢٥

Related posts

 لەوەڵام بەپرسیاری کرێکارێکدا دەنگی کرێکار-سلێمانی

Dangi Krekar

 ژنانی کرێکار، لەهەرێمی کوردستان، لەبەدەستهێنانی کرێ و هەقدەستدا، ڕووبەڕوی جیاکاری دەبنەوە! 

Dangi Krekar

باشکردنی دۆخی ژیان وکار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

Dangi Krekar

Leave a Comment