کورتە گفتوگۆیەک لەگەڵ کرێکارێکی ژینگەپارێز
دەنگی کرێکار: وەک ئاگادارین هەتا ئێستا مووچەکانتان نادەن وەیا کۆمپانیا دوایدەخات، ئایا هیچ
داواتان نەکردووە کۆمپانیاکە موچەتان پێبدات؟
کرێکارەکە: ئێمە زۆر قسەمان دەکرد کاتی خۆی، ئەوەندەمان قسەکرد کەسێک وەڵامی نەداینەوە،
تەنانەت ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانمان کرد، کەچی لەدواتر یەکی ٣٠ هەزار دیناریان لێگێڕاینەوە،
یەعنی کرێکارەکان لەترسدا ناوێرن دەست بۆ ناڕەزایەتی بەرنەوە و داوای مافی خۆمان بکەین
چونکە پارەمان لێدەبڕن، دۆخەکەمان بەجۆرێکە کە کرێکار هەیە بەبێ پارە ئیشەکەی دەکات تەنها
لە بەرئەوەی چاوەڕێیە، بەڵکو ئەم مانگە نا ئەوی تر مووچەکەی وەربگرێت. بۆیە زۆرێک
لەکرێکارەکان ناچارن کەئیشێکی تر بکەن ئەگەر دەستیان بکەوێت.
دەنگی کرێکار: ئایا هەر بەنیازن بەو شێوەیە بەقەرزو قۆڵە بژین، هەر بەنیازن بەو شێوەیە
بەردەوام دوو مووچەتان لەلای کۆمپانیاکە بێت، ئایا بەنیازنین هیچ قسەیەک بکەن لەناو خۆتاندا؟
کرێکارەکە: بەداخەوە کرێکاران بێدەنگن، سەرەڕای ئەوەی هەموشیان ناڕازین بەدۆخەکە.
بەدڵنیایەوە ئەگەر پاڵپشتی یەک بوویانیە و یەک قسەمان هەبوایەو لەگەڵ یەکتری بووینایە
هەروەک جاری پێشووتر کە دوو مووچەیان پێکەوە پێداین، ئەمانتوانی جارێکی تریش
موچەکانمان بەدەستبهێنین.
دەنگی کرێکار: ئەگەر دۆخەکە ئاوایە ئێوە چ پەیامێکاتان هەیە بۆ کرێکارانی ژینگەپارێز و داوای
چی لەکرێکاران وحکومەت دەکەیت؟
کرێکارەکە: داوا لەحکومەت دەکەم بەخۆیدا بچێتەوە، بڕێک بەخەبەر بێتەوە، ئاگای لەکرێکارو
چینی هەژار بێت، هەتاسەر بەمجۆرە ناگونجێت، هەتاسەر ئاوا ناڕوات. داوا لەکرێکارانیش دەکەم
دووچاویان هەیە بیکەن بە دەچاو، یەعنی بەخۆیدا بچنەەوە، بامافمان نەخورێت، یەعنی با ژیانمان
نەفەوتێ، یەعنی پشتگیری لەخۆی بکات.. ئەگەر ئێمەی کرێکارانی کوردستان دوو ڕۆژ نەچینە
سەرکار ئەوان گەڕو گول دەبن. لەکاتی دەنگدانەکاندا هەموو حزبەکان دێن ولەدەرگامان ئەدەن بۆ
سواڵی دەنگ، بەڵام ئێستا ئەوان بیر لەئێمە ناکەنەوە.