Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

هەڕەشەی لەسەرکار دەرکردن کرێکارانی بێدەنگ کردووە!!

هەڕەشەی لەسەرکار دەرکردن کرێکارانی

بێدەنگ کردووە!!

گفتوی دەنگی کرێکار لەگەڵ لە هەڵسوراوێکی کریکار لەیەکێک لەکارخانەکانی ناوچەی بازیان
دەنگی کرێکار: دەنگو باستان لەکارخانەدا چیەو چۆندەگوزەرێت؟
کرێکارەکە: هەموشت خراپتر بووە باشتر نەبووە .ئێستا هەتا سەعات ٤و٤٥ دەقە کارمان پێدەکەن، پێشترهەتا
سەعات ٤و چارەك بوو.
دەنگی کرێکار: لەبەرانبەر زیادبونی سەعت کاردا، کریکاران چی دەڵین؟
کرێکارەکە: کەس ناوێرێت قسەبکات چونکە هەر شتێک بڵێین کۆمپانیا دەڵێت"دەرگا کراوەیە بڕۆنە دەرەوە،
لە بەشی تەحمیلدا هەتا درەنگ کاریان پێدەکردن و داوایان کرد کاتەکەیان بۆ کەم بکرێتەوە و زیادە کارییان
پێنەکەن، ئیدارە لەوەڵامیاندا، کاری هەموو کارخانەکەی وەكو یەك لێکردو زیدەکاری گشتی کرا بە یەك تایم. واتە
لەجیاتی سەعاتی کار کەم بکەنەوە، ئێستا هەتا سەعات ٤ بۆگشتیان زیاد کرد
دەنگی کرێکار: ئەی لەسەر ئەوەی سەعات کار زیاد کراوە لەناوخۆتاندا هیچناوترێت؟
کرێکارەکە: ئاخر هیچ وتنەکە چیە،هەرچیەک بڵێینسوودی نیە، ئەگینا هەمووی ناڕازییە. بەس هیچی ناوێریت هیچ
بکات.ئێمە ئەوەمان تاقیکردۆتەوە، جارێکیان ویستمان کار ڕاگرین، ئیدارە وتی ڕێگریمان نیە، کێ ئەڕوات
بابڕوات، خەڵکی تر زۆرەو پەکمان ناکەوێت .
دەنگی کرێکار: ئەزانیت ڕێگەیەک هەیە ئەویش ئەوەیە!مادام بەتاک هیچ کەس ناوێرێت داوای چارەسەری ئەو
گرفتە بکات و هەمووشتان ناڕازین، بۆئەوەی کەسیش لەکار دەر نەکرێت، لیستێک ئامادە بکەن، ناوو واژۆی
هەمووتانی لەسەر بێت، یان لانیکەم هەموو ئەوانەی ئامادەییان هەیە ئەگەر ڕێژەکە گەیشتە ٥٠ کەسو زیاتر، ئەوا
لەڕێگای پاسەوانەکانی کومپانیاوە، یان لەڕێگای سۆپەر فایزەرێکی ناڕازییەوە بیگەیەننە دەست بەڕێوەبەر وداوای
ئەوە بکەنکەڕۆژانە لە ٨سەعات زیاتر کارتان پێنەکەن. یان ئەگەرئەوەش ناتوانن بکەن، بیبەنە بەڕێوەبەرایەتی
کاروباری کۆمەڵاتی لەسلێمانی بەشی هۆبەی کار و شکات بکەن.
کرێکارەکە: وەکو ئەزانیت هەموو ناڕازییە! بەڵام کەدێتە سەر ئەوەی هەڵوێستێکمان هەبێت هەر کە فەرمانبەرێك
یان بەڕێوەبەر دەبینن ئیتر سارد دەبنەوە، تەنها١٠بۆ ١٥کەسمان جددیە وبەم ژمارە کەمەشەوە ناتوانین هیچ
بکەین، چونکە دیارین و دەرکردنیشمان ئاسانە.

Related posts

کرێکارانی دەرهێنان وپشکنینی نەوت لەگەڵ بڕیاری بیکارکردنی کۆمپانیاکان ڕووبەڕوودەبنەوە.

Dangi Krekar

یاداشتنامەی داخوازییەکانی کرێکارانی کوردستان لەئایاری ئەمساڵدا

Dangi Krekar

ڕەزا شەهابی، هەڵسوڕاوی کرێکاریی و سەندیکایی، لە ئێران بناسن! 

Dangi Krekar

Leave a Comment