Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

کورتە مێژوویەکی سەرهەڵدانی سەندیکاکان لەسەر ئاستی جیهاندا!

کورتە مێژوویەکی سەرهەڵدانی سەندیکاکان لەسەر ئاستی جیهاندا!

دەستپێکردنی بزوتنەوەی سەندیکالیستی لەحەفتاکان وهەشتاکانی سەدەی نۆزدەوە دەستی پێکرد. ئەمەش لەئەنجامی زنجیرەیەك لەناڕەزایەتی دژبەکرێکارانی ئەجنەبی. بیانووی کرێکاران ئەوەبوو کە کرێکارانی ئاسیاوچین زۆرترین هەلی کاریان داگیر کردووە کە دەبوایە کرێکارانی سپی پێست زۆرتین هەلی کاریان پێبدرێت.

خاڵێکیتریش ئەوەبوو کەکرێکارانی ئەجنەبی کرێکەیان هەتا ئاستێکی زۆر دابەزاندووەو ئامادەشنین بەسەندیکاکانەوە پەیوەستبن.

سەرهەڵدانی سەندیکاکانی کرێکاران لەجیهاندا بۆیەکەم جار لەئەوروپاوە دەستی پێکرد و یەکەمین سەندیکای کرێکاری دروستبوو. دەتوانین بڵێین دروست بوونی یەکەم سەندیکای کرێکاری لەئەوروپا وەک ڕەوتێکی سروشتی لەپەیوەند بەپێداویستیەکانی خەباتی ڕۆژانەی کرێکارانەوە بۆ باشکردنی دۆخی کارو ژیان و لەئاکامی ئەو ئاڵوگۆڕە قووڵەوە  سەریان هەڵدا کە لەئەوروپادا بەڕیکەوتبوو

دەستەواژەی سەندیکا مەعنای چییە؟.

سەندیکا یان (نەقابە)وەیان خۆی ڕەوتێکی ڕیفۆرمستی ناو بزوتنەوەی کرێکارییە کە لە سەرەتای سەدەی بیستەوە گەیشت بەبەرزترین ئاستی چالاکی خۆی.. بیرۆکەی سەرەکی سەندکالیستی ئەوەیە کەڕێکخراوێکی لۆکاڵی دروست بکات بۆ کرێکاران وهاوپشتی لەخواستی کرێکاران ومافەکانیان بکات لەڕێگای مانگرتنەکانەوە.

تایبەتمەندیەکانی سەندیکا ئەوەیە کەمافەکانی کرێکاران بپارێزێت،ڕێنمایی کرێکاران بکات و هاوکاری کرێکاران بێت لەکاتی داخوازیەکانی کرێکاراندا..هاوکاتیش سەندیکا خزمەتگوازییە یاساییەکان دەستەبەر ئەکات بۆ کرێکاران لەکاتی هەر کێشەکی یاساییدا.

Related posts

کرێکارێ لەکاتی لەحیمکردن و چاککردنەوەی تانکەرێکدا، تانکەرەکە ئەتەقێتەوە پێدا

Dangi Krekar

کۆمپانیاکان یاسا پێشێل دەکەن.. مۆڵەتە فەرمیەکان بەنمونە! 

Dangi Krekar

ڕێنمایەک بۆ کرێکارانی ژینگەپاریز، سەبارەت بەگرێبەستی کار!

admin

Leave a Comment