Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

 ڕاپۆرتێک لەسەر کارگەی خشتی ئاسۆ

 ڕاپۆرتێک لەسەر کارگەی خشتی ئاسۆ

کارگەی خشتی ئاسۆ دەکەوێتە سەر ڕێگای سلێمانی کەرکوك.  ژمارەیەك کرێکار بەسێ شەفت کار لەبەشە جیاجیاکانی ئەو کارگەیەدا دەکەن. دەنگی کرێکار بەمەبەستی زانیاری لەسەر دۆخی کاری ئەوان گفتوگۆیەکی لەگەڵ یەکێك لە کرێکارانی کارگەکە ئەنجامدا.

دەنگی کرێکار پرسی کە ئایا کارگەکە کرێکاری تازەی زیاد نەکردووە؟

 کرێکارەکە کە نەیویست ناوی بهێنین ووتی: دامەزراندن لای ئێمە نیە، هەموو بەشەکان بۆ هەرسێ شەفتەکە کرێکاری تەواوی هەیە، مەگەر کرێکارێك واز بهێنێ و جێگاکەی بەتاڵ بێت ئینجا لەجێگای ئەو کرێکاری تر دائەنێن. بەڵام ئەگەر کەسێك واستەیەکی بەقوەتی هەبێت تەعین دەکرێت، ئێستا تەنها هەر ئەم کرێکارانە خۆمانین و بەدەرلەوە ئەگەر پێوویست بکات هەندێک جار بەهۆی قاطعەوە خشتی شکاو زۆر دەبێت، ئەو کاتە لەدەرەوەی کارگە کرێکار بەڕۆژانە کاری ئەهێنن بۆ جیاکردنەوەی خشتە شکاوەکان.

سەبارەت بەموچەش ووتی: موچە باشەو کرێکاری ڕۆژانەش ٢٠ هەزارە بۆ دەرکردنی خشتە شکاوەکان یان درز لەخشتێکدا ئەگەر هەبێت. هەروەەها مووچە جیاوازی هەیە بەپێێ خزمەت و شارەزایی. مووچەکانیشمان زۆر باشەو دوا ناکەوێت و تەنانەت ٢٨ یان ٢٩ هەموو مانگێک موچەکان وەردەگرین. ئەوەندەی بەخواردنیش ئەگەڕێتەوە، هەروەکو جارانەو لەهەفتەیەکدا دوو ڕۆژ گۆشتەو ڕۆژانی تریش برنج وشلەی سادە.

سەبارەت بەسێفتیش ووتی: جلوبەرگی سێفتی هەمووی هەیەو ئەمان دەنێ، دکتۆرو دەرمانخانەشمان هەیە.

دەنگی کرێکار پرسیاری مووچە لێبڕینی لێکردو ئەویش لەوەڵامدا ووتی: نەخێر، مەگەر کرێکارێک سەرپێچی بکات وبەهۆیەوە غرامە بکرێت، هەروەها بیمەش لەسەدا ٥ ئەدەین و لەسەدا ١٢ کارگە ئەیدات. سیستەمی کاری کارگەکەش ٢٤سەعاتیە وسێ شەفتەو کاتەکانمان تەواو بوو ڕایدەگرین بۆ حەوانەوەمان.

 

Related posts

هەولێر قوربا نی شوێنی کا ر

Dangi Krekar

پارێزگای هە ولێر /تەقتەق/کرێکار خنکا لە کاتی کارکردندا

Dangi Krekar

سەعات کاری زۆری ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردنی کرێکاران!

Dangi Krekar

Leave a Comment