Dangikrekar.com
گفتوگۆ

“ ژنان دەبێ خۆیان داکۆکیکاری خۆیان بن ولەسەر زوڵم ومافی خۆیان بێدەنگنەبن” گفتوگۆ لەگەڵ ئەوین حەمە ئەمین،

“ ژنان دەبێ خۆیان داکۆکیکاری خۆیان بن ولەسەر زوڵم ومافی خۆیان بێدەنگنەبن”

گفتوگۆ لەگەڵ ئەوین حەمە ئەمین، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی ( ڕێکخراوی هاوس) لەسلێمانی لەسەر ژنانی کرێکار

 

 دەنگی کرێکار: ئەم کاتەت باش. سەرەتا ئەمانەوێت لەسەردۆخی ژنانی کرێکار لەناوەندە جۆراو جۆرەکانی کار قسەمان بۆ بکەیت سەبارەت بەحەقدەست و سەعاتی کارو مافە تایبەتییەکانی ژنانی کرێکار؟

ئەوین: سەبارەت بەدۆخی ژنانی کرێکار، بەڕاستی دۆخی کرێکار بەشێوەیەکی گشتی دۆخێکی باش نییە، لەبەرئەوەی کاتێک کە تۆ کرێکاری ئەکەیت، کەواتە لەباروگوزەرانێکی  خوار مام ناوەندیدایت،  کەواتە لەبارو گوزارانێکدای کەپێویستت بەکارێک هەیە بۆ ئەوەی دەستەبەری بژێوی ژیانت بکەیت. ژنی کرێکار ئەو ژنەیە کەزەحمەتێکی زۆر ئەکێشێت و دۆخ و گوزەرانێکی زۆر ناپەسەندی هەیە، ئەرکەکەی دوو هێندەیە، ئەرکی ماڵ، ئەرکی منداڵ، ئەرکی دەوام کردنیش. بەڕاستی بارودۆخی ژنانی کرێکار زۆر قورسترە لەچاو پیاوی کرێکاردا، لەبەرئەوەی ژنی کرێکار لەکۆمەڵگا سەرمایەدارەکاندا وەک کاڵایەک سەیر دەکرێت نەک وەک مرۆڤێک. ئەو کاتانەی ژنی کرێکار بۆ کارکردن ئەچێتە ناوەندو کارگەیەکەوە، بەشێوازێکی نامرۆیانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، هەر لەحەقدەست وکرێ وە هەتا ئەگاتە مامەڵەی خراپ کەبەشێوازێکی نائینسانیانە و نا ئەخلاقیانە لەناو کاردا ڕووبەڕوویان ئەبێتەوەو وەک بوونەوەرێکی زەعیف ودەستەپاچە سەیر دەکرێن.

دەنگی کرێکار: ئایا ژنان هەتا چەند ڕووبەڕوی هەراسانکردن ئەبنەوە یان ڕونتر بڵێین تاچەند تووشی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە لەشوێنی کارەکانیان ؟

ئەوەی ئاشکرایە ژن لەناوەندەکانی کاردا دەستدرێژی سێکسی بۆ کراوەو ئەشکرێت، خۆ ئەگەر تەنها دەستدرێژیش نەبێت، ئەوا بەقسەو تانەو تەشەر، یان بەشێوەی ئیستیغلالکردنی دۆخی نالەباری ماددی ژنە کرێکارەکە گێچەڵی سێکسی لەگەڵ کراوە، تەنانەت زۆر جاریش ناچارە لەشوێنێک کار بکات لەگەڵ پیاو بەتەنهاو بێکەس بمێنێتەوەو ئەکەوێتە بەر پەلاماری سێکسیەوە. خۆ ئەگەر شکاتیش بکات لەدادگا، ئەوانیش شکاتکردنی ژن بەعەیبە دەزانن، تەنانەت لەدامودەزگا ئەمنیەکانیش بێبەش نین لەم گێچەڵە بەژنان.

دەنگی کرێکار: پەیامتان چییە بۆ ژنانی کرێکار بەپێی ئەو قسانەی کەخۆتان کردتان، زۆڵمێکی زۆر لە ژنانی کرێکار ئەکرێت،  چی بکرێت بۆ دەرباز بوونی ژنان لەم دۆخەی ئێستایان؟

پێوویستە ژنانی کرێکار پێش ئەوەی کار بکەن، خۆیان وشیار بکەنەوە، خۆیان بەهێز بکەن و نەترسن لەکاروکاردانەوەکان، کەسانێکی بەهێز بن، لەزوڵم بێدەنگ نەبن، هەرچیەکیان بەرامبەر کرا نەیشارنەوە، ئەگەر پەلامار دران لەسەر گێچەڵی سێکس، دەست بکەنەوەو دەستیان بشکێنن. ئەبێت ژنان خۆیان داکۆکیکاری خۆیان بن، لەسەر زوڵم و مافی خۆی هەرگیز بێدەنگ نەبێت. دەبێت قسەو تێڕوانینی جاران فڕێ بدەن کەپەروەردە ئەکراین لەسەر ئەوەی کە نابێت ژنان قسە بکەن و دیفاع لەخۆیان بکەن، عەیبەو عار فڕێ بدەن و هەرگیز خۆیان بەکەمتر لەپیاو نەزانن.

Related posts

جۆن مکدۆنێل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و خەزینەداری پێشوی حکومەتی سێبەر لە لەیبەر پارتی لە نامەیەکدا کە بۆ ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی

Dangi Krekar

  لەمەراسیمـێکدا بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، بە هاوبەشی لەگەڵ هەڵسوڕاوانی کرێکاریی، لەقەزای بازیان، یەکی ئایاری ئەمساڵیان بەرز ڕاگرت!

Dangi Krekar

بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری، پێویسە جۆرەکانی بێکاری بناسین!

Dangi Krekar

Leave a Comment