Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

دەڤەری ڕاپەڕین: مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز، سەرکەوتنی بەدەستهێنا!

دەڤەری ڕاپەڕین: مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز، سەرکەوتنی بەدەستهێنا!

 

|  دەنگی کرێکار:

بەشێک لەکرێکارانی کۆمپانیای بیڤان، لەپێناو وەرگرتنی مووچەکانیان کە ١٠٥ ڕۆژی تێپەڕاند، بەرواری ٢٥/٣/٢٠٢٤ مانگرتنیان ڕاگەیاندو نزیکەی ٢٤ سەعاتی خایاند.. دواتر لەبەردەم باخی گشتیدا گردبوونەوەو بۆ چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن لێدوانیانداو جەختیشیان کردەوە لەوەی کە هەتا١٥/٣ کۆتا ڕۆژە بۆ کۆمپانیا کە ئەگەر هاتوو مووچەی دووەم نەدرێت، ئەوا ڕۆژی دوای ئەوە واتە ٣/١٦ بایکۆت ڕادەگەیەننەوە. بەم هۆیەوە لەئەنجامی فشارەکانی کرێکاران خۆیاندا، ئیدارەی کۆمپانیایان ناچار کرد کەبۆشەوەکەی  ڕایبگەیەنێت کەسبەی مووچەکانیان پێ ئەدرێت.

ئەم مووچەیەی کەوەرگیراوە لەڕێگای فشارەکانی خۆیانەوە بوو کە پاش ٤٥ ڕۆژ دێت.. شایانی باسە جگەلەمەش دوو مووچەی کۆنی تری ساڵی ٢٠٢٣ کرێکاران لەلای کۆمپانیایەو هەتا ئێستا نەدراوە. دوابەدوای مانگرتنەکەیان، تیمێک لەپارێزەرانی خۆبەخش لەسنوری ڕانیە بانگەوازی خۆیانکرد کەپشتیوانی لە کرێکاران دەکەن و ڕایانگەیاند کەکرێکاران وەکالەتیان بۆ بکەنەوە بۆ بەدوا داچوونی کێشەی دواکەووتنی مووچەەکانیان، هەتا ئەوانیش بتوانن بەدواداچوونی یاسایی بکەن بۆ دۆسیەکانیان. بەم جۆرەش کرێکارانی ژینگەپارێز لەهەنگاوی یەکەمی مانگرتنەکەیاندا سەرکەوتنێک بەسەرفکردنی موچەی مانگێکیان بەدەستبهێنن.

لەپەیوەند بەم مانگرتنەوە، کرێکارانی ژینگەپارێز یاداشنامەکیان بلاوکردەوە کەلێرەدا دەقەکەی دەخەینەڕوو:

یاداشت نامەی کرێکارانی ژینگە پارێزی کومپانیا بیڤان سەبارەت بە ڕاگرتنی کار!

ئێمە کرێکارانی ژینگە پارێزی سەر بەکۆمپانیای بیڤان بۆ هەڵگرتنەوەی خاشاکی ناو بازاڕو گەڕەکەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ئاگادار ئەکەینەوە کەکاری پاککردنەوەی بازاڕو گەڕەکەکان ڕادەگرین. هۆکاری ڕاگرتنی کاریش تەنها دواخستنی موچەکانمانە کەزیاتر لە٤٥ ڕۆژەو نوێنەری کۆمپانیاش هەڕەشەی بڕینی مووچەو لەسەرکار دەکردنمان لێدەکات ئەگەر نەچینەوە سەر کارەکانمان..

ئەمە چەندەیەمین جارە کۆمپانیای بیڤان بەپاساوی پێنەدانی بودجەوە لەحکومەت ژیان و گوزەرانی ئێمەی کرێکارانی ژینگەپارێزی وێرانکردووەو هەمیشە بەسیاسەتی چەواشەکارییانەوە ئەم مانگ و ئەو مانگمان پێدەکات و خۆی ئەدزێتەوە لەپێدانی مووچەکانمان لەکاتی خۆیدا، لەکاتێکدا ئێمەی ژینگەپارێزان لەپێناوی پاکڕاگرتنی ژینگەی شاروشارۆچکەکانمان بەدڵسۆزییەوە کارەکانمان ڕاپەڕاندووە، کەچی کۆمپانیا خۆی و نوێنەرەکانی زۆر بێ منەتانە بێباکی خۆیان لەبەرامبەرماندا چەند بارە کردۆتەوەو هەر چەند مانگ جارێک تووشی کارەساتی مرۆییمان دەکەنەوە بەپێنەدانی مووچەکانمان.. بەم هۆیەوە ئێمەش بەردەوام ئەبین لەسەر مانگرتنەکانمان هەتا مووچەکانمان وەردەگرین و چیتر ڕێگا نادەین یاری بەچارەنووس و ژیانمانەوە بکرێت.

هاوکات، داوای هاوپشتی لەخەڵکی دەڤەری ڕاپەرین و جەماوەری ناڕازی ئەکەین، داوا لەمامۆستایان و فەرمانبەران و کریکارانی کەرتی گشتی وحکومی ئەکەین بەهەر جۆرێک بۆیان دەکرێت پەیوەست بن بەمانگرتنەکانی ئێمەوە هەتا فشارەکان بەهێزتر بکەین و بتوانین پێکەوە مافەکانمان وەربگرینەوە..

٢٥/٢/٢٠٢٤

Related posts

Workers Struggle Centre – Sri Lanka Kurdistan Regional Government Representation

Dangi Krekar

هەولێر.کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

کرێکارێ لەکاتی کارکردندا لەسەر باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوەو

Dangi Krekar

Leave a Comment