Dangikrekar.com
سەرنوسەر

سەروتار بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی دانی موچە و کرێی مانگانە لەکاتی خۆیدا بە کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت، بڕیارێکی ناتەواوە!  

بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی دانی موچە و کرێی مانگانە لەکاتی خۆیدا بە کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت، بڕیارێکی ناتەواوە!  

 

چەند ڕۆژ لەمەوبەر دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. جەوهەری بڕیارەکە پابەندکردنی هەردوو حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستانە، بەدانی موچەی فەرمانبەران وجیاکردنەوەی لەشایستەداریەکانی حکومەتی هەرێم لەبودجەی عێراقدا.

ئەم بڕیارە، بەجیالەوەی کەلە وردەکاریەکانی جێ بەجێکردنیدا، چەند گرفتی دەکەوێتەبەردەم، تەنانەت بەجیا لەوەی کەکێشمەکێش و ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوان هێزە سیاسیەکان چ لەعێراق وچ لەکوردستان ڕێگا دەدات هەردو حکومەت بڕیارەکە جێ بەجێ بکەن وکرێکاران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دڵە راوکێی نەدانو دواکەوتنی موچە دەرکێشیت، خودی بڕیارەکە بەرئەنجام وفشارەکانی ئەو ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتی و جەماوەریەیە کە لەسەر دانی خۆاستی موچە لەکاتی خۆیدا، دادگای فیدڕالی ناچارکردووە بەوەی کەهەر دوو حکومەت پابەند بکات بەچارەسەرکردنی ئەم کێشەیەوە. بەتایبەتی کەناڕەزایەتی چەند مانگەی مامۆستایان، کەڕؤژ بەدوای ڕۆژ دەبوە مەیدانێک بۆ پەیوەست بونی بەشە ناڕازیەکانی کۆمەڵگا و لێرەشەوە سەرهەڵدانی تەقینەوەی کۆمەلایەتی، کردبوە ئەگەرێک بەڕووی  دەسەڵاتداراندا.

بەلام ئەوەی کەلەم یاسایەدا بەناتەواوی ماوەتەوە، ئەوەیەکە تەنها شمولی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی گشتی وئەو پڕۆژەو بەڕێوەبەرایەتیانە دەکات کەلەلایەن حکومەتەوە  سەرپەرشتی دەکرێن و بەهیچ جۆرێک ئاماژە ناکات بەمـوچەی مانگانەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت. لەکاتێکدا لەم کەرتەدا بەدەیان هەزار کەس کاردەکا وئەوانیش ڕؤژانە کێشەی دانی موچە ودواکەوتنی موچەکانیان هەیە. کرێکارنی ژینگەپارێز، نمونەیەکی بەرجەستەی ئەم ڕاستیەیە، کە کەمجار بوە مانگانە موچەیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێ، بگرە هەمیشە موچەکنایان بۆ سێ مانگ وچوارمانگ دواکەوتووە وهیچ کاتیکێش جیگای سەرنجی حکومەتو وەزارەتی کار نەبووە.

لەمەش زیاتر ئەمڕۆ لەکوردستان بەسەدان کۆمپانایا هەن کەکرێ و موچەی مانگانەی کرێکاران دوادەخڕی وەیا لێی گڵ دەدریتەوە وچەندین جاریش لەبەرامبەر ئەم دیاردەیەدا ناڕەزایەتی بەڕێخراوە، بەڵام بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ، بەهیچ جۆرێک نەک هار ئاوڕی ڵێنەداوەتەوە، بگرە هیچ کەسایەتی و لایەنێک قسەی لەسەرنەکردووە. هەربۆیە چارەنوسی موچەی ئەم بەشە لەکرێکاران و کارمەندان خراوەتە دەرەوەی بازنەی ”بەنیشتمانی کردنی“ موچەوە کە دادگای فیدراڵ بانگەشەی بۆدەکات. بێگومان لەبەرامبەر حاڵەتێکی ئاوادا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ بەناتەواوی دەهێڵێتەوە.

کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت، نابێ لەچاوەڕوانی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا ڕاوەستان، بەڵکو دەبی، بۆ زامن کردنی موچەکانیان دەنگ هەڵ ببڕن وداوا بکەن کە دەبێ مامەڵەی یەکسان لەگەڵ موچەی کرێکاران و کارمەندانی هەر دوو بەشی گشتی(حکومی) و تایبەت بکرێ و هەر دوو حکومەتی عێراق وهەرێم بەم بابەتەوە پایبەند بکرێ.  ئەمە تەنها ڕێگای دەرکێشانی ئەو دەیان و سەدان هەزار کرێکارو کارمەندەی کەرتی تایبەتە، لەدڵەڕاوکێی دواکەوتنی موچەی مانگانەکانیاندا..

Related posts

ئاماری قوربانیانی شوێنی کار گەیشتە ڕێژەیەکی مەترسیدار .

Dangi Krekar

تەنها ڕیزی یەکگرتوو و ڕێکخراو و هوشیاری کرێکاران، دەتوانێت بەر بەسیاسەتی لەسەرکار دەرکردنی کرێکاران بگرێت!

Dangi Krekar

کاریگەرییەکانی زیادە کاری (ئیزافەکاری) لەسەر کرێکاران!

Dangi Krekar

Leave a Comment