Dangikrekar.com
هەواڵ

بەمەبەستی بەدەستهێنانی هەلیکار، کرێکارانی بیناسازی لەشارەکانی ئێرانەوە، بۆ هەرێم، کۆچدەکەن!

بەمەبەستی بەدەستهێنانی هەلیکار، کرێکارانی بیناسازی لەشارەکانی ئێرانەوە، بۆ هەرێم، کۆچدەکەن!

دەنگی کرێکار

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بانە، دەڵێت:

“نەبوونی بیمە وبێکاریەکی بەرفراوان، لەرێزی سەرەکیترین ئەو هۆکارانەن کە کرێکارانی بیناسازی لەشارەکانی ئێرانەوە، ناچارکردووە بەکۆچکردن بەرەو کوردستانی عێراق”. هەروەها ئەو ئەندامەی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی وتی: “دۆخی کاری بیناسازی ئەمساڵ زۆر خراپە کارەکان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر کەمترن و کرێکارمان هەیە کە زیاتر لە نیوەی مانگ بێکارن” بە گوتەی ئەم چالاکوانە سەندیکای کرێکارانی بیناسازی، “کۆچکردن بۆ کار” بەتایبەتی بۆ کوردستانی عێراق تاکە بژاردەیە لەسەر مێز بۆ زۆرێک لە کرێکارانی بیناسازی بێکار، کرێکاران بە ناچاری بۆ ماندووبوون دەچنە کوردستانی عێراق.

سەبارەت بە مووچە و بارودۆخی کارکردنی کرێکارانی بیناسازی ئێرانی لە کوردستانی عێراق، یەکێک لەکرێکارە کۆچبەرەکان کەناوی محەمەدە، وتی: “مووچەی کرێکارانی کوردستانی عێراق زیاترە لە ئێران، بەڵام ئەوەندە نییە و بە بەراورد لەگەڵ بارودۆخی ژیان و کارکردن و مانەوە لەشارەکانی کوردستانی عێراق  کەم ویەکجار سەختە. کرێکارانی ئێرانی لە کوردستانی عێراق لە گەڕەکی بچووکی کرێکاریدا بە سەختی دەژین”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کە کرێکاران ناتوانن بە ناوی “کرێکاری بیناسازی” بچنە کوردستانی عێراق. کاتێک بە گەشتیار هەژمار دەکرێن نەک کرێکار، ئەگەر شتێکیان بەسەردا هات، بۆ نموونە ئەگەر خاوەنکار مافی خۆیان بخوات یان ئەگەر ڕووداوی کار ڕووبدات، ناتوانن سکاڵا تۆمار بکەن و زیانێکی زۆریان پێدەگات؛ ئێمە کرێکارانمان هەبووە کە لە کوردستانی عێراق لە ڕووداوێکی کاردا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هیچ قەرەبوویەک نەدراوە بە بنەماڵەکانیان.. بەو پێیەی ئەم کرێکارانە ڤیزەی گەشتیاری یەک مانگیان هەیە، دەبێت هەموو مانگێک بگەڕێنەوە بۆ ئێران و بگەڕێنەوە کوردستانی عێراق. بۆیە سەختی ڕێگاوبان و خەرجی مانگانەی گەشت و پارەی ڤیزاش بەسەر ئەو کرێکارانەدا دەسەپێنرێت.

لە کوردستانی عێراق ڕووداوی کار زۆرە. گریمان کرێکارێک بە هۆی بێکاری زۆرەملێ دەچێتە کوردستانی عێراق، مانگێک لە کابینەی کرێکارێکدا لەگەڵ کرێکارانی نەتەوە جیاوازەکانی وەک بەنگلادیشی و سوری و پاکستانی بەسەر دەبات، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئێران و دووبارە دەست بەم سەفەرە دوور و درێژە دەکاتەوە. ئەم ژیانە سەختە بە هیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێ بەو موچەیەی پییان دەدرێ.

 

Related posts

موچەی تاک هەزار دیناری و دەستکەوتێکیتر بۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکان!

Dangi Krekar

کرێکارێ لەنهۆمی هەژدەهەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوەو گیان لەدەست ئەدات

Dangi Krekar

کرێکارێک لەناو بیردا لە کەلار گیانی لەدەستدا 

Dangi Krekar

Leave a Comment