هەواڵی ڕوداوی شوێنی کار
گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری گازفرۆش بەهۆی تەقینی تانکی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای باشماخ
لە ڕووداوێکی دڵتەزێن لەسەر ڕێگای باشماخ، دوو گەنجی کرێکار و گازفرۆش بەهۆی تەقینی تانکی سووتەمەنی و خنکان بە دوکەڵ، گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ٢٠٢٦/٩/٢٥ ڕووی داوە، تێیدا تانکی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلێکی گازفرۆش تەقیوە و لە ئەنجامدا دوو گەنج کە لە شوێنەکەدا گیریان خواردبوو، بەهۆی زۆریی دووکەڵەکەوە خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.
قوربانییەکانی ئەم ڕووداوە پێکدێن لە
نەبەرد جەبار خەڵکی قەزای پێنجوێنە و گازفرۆش بووە.
هاوپیشەکەی بەناو ئارام خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و هاوکاری بووە لە کارەکەیدا.


