بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لە نێو کرێکاران وخوێنەرانیدا بڵاودەبێتەوە
سلێمانی/ پەیمانێریدەنگی کرێکار
بەدوای بڵاوبونەوەی ژمارە ٦٢ی دەنگی کرێکار، لەنێوکرێکارن وخوێنەرانیدا، لەناوەندەکانی کار ولەئاست شاروشارۆچکەکانی کوردستاندا، پەیامنێری دەنگی کرێکار بەمەبەستی وەرگرتنی ڕای خوینەرانی خۆی، لەڕیگای تەلەفونەوە، پەیوەندی گرت و سەرنجی هەندیك لەخوێنەرانی وەرگرت. ئەمەی خوارەوە کورتەی قسەوباسی ئەو بەڕیزانەیە کەپەیامنێرمان لەسلێمانیەوە پەیوەندی لەگەڵ گرتون:
ڕای ئێوەلەسەر بلاوکاروەی دەنگی کرێکار چیەو چ پێشنیارێکتان بۆ باشکردنی هەیە؟
سەرەتا لەبەردەقارەمانەوە:
پەیوەند: بەم جۆرە سەرنجی خۆیدا:
مانگانە، هەرلەگەڵ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار دەگاتە دەستم لەڕێگای هاوکارانمەوە، منیش لەکورترین ماوەدا هەوڵئەدەم بەزوویی بگاتە دەستی زەحمەتکێشان و کرێکاران لەناو شارۆچکەکەم و لەشوێنیکارو دووکان و بازاڕدا.. هەتا ئێستا خۆشحاڵم کە بەخۆشحاڵیەوە دەنگی کرێکار وەردەگیرێت لەلایەن ئەوانەوەو ئیعتبارێکی بەدەستهێناوە..
سەرەڕای ئەوەی کەدەنگی کرێکار موعتەبەرو جێگای ڕێزە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجی منە هەر ئەوەیە کەخۆبەخشانەو بەبێ لایەنگیری لەئەحزابەکان و بەبێ باکگراووندی حزبی کار دەکات لەپێناوی نانێک دوو نان زیاتر بۆسەر سفرەی کرێکاران، لەپێناوی هوشیارکردنەوەی ئەوان بەماف و خواستەکانیان.. دەنگی کرێکار هیدایەتکاری کرێکاران و زەحمەتکێشانە لەپێناوی خۆیان و لەپێناوی ژیانێکی باشتر لەئێستایان.
خوێنەرێكی تر لەیەکێک لەشارۆچکەکانی ناوچەی بازیانەوە کەهەمیشە دەنگی کرێکاری پێدەگات دەڵێت: ئێمە خۆشحاڵین، دەستخۆشانەتان لێئەکەین، دەنگی کرێکار دەنگی شارۆچکە خۆشەوویستەکەمانە، دەنگێکە هەمیشە لەهەوڵی تاکبەتاکی کرێکارانی ناوچەکەماندایە.. هەربۆیە هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ ئەخوازین بۆتۆو هاوکارانت، ماندوو نەبن، بەردەوام بن…
دەڤەری راپەڕین: کرێکارێکی ژینگەپارێزی دەڤەری ڕاپەڕین لەنوسراوێکیدا بۆ دەنگی کرێکار دەڵێت:
بەڕاستی ئەگەر دەنگی هەق هەبێت، ئەوا دەنگی کرێکارە، چونکە لەوەتەی من ناسیومە دیفاع لەئێمە دەکات، لەمزاهەرەو مانگرتنەکانی ئێمەدا بەشداربووە بۆئەوەی ماف و حەقەکانمان وەرگرینەوە، کۆمەکیان پێکردوین، سەردانیان کردوین، لێمان ئەپرسنەوە، ڕێنماییمان ئەکەن، بەکورتی دەستیان بەئێمەوە گرتووە، زۆر خاترمان دەگرن.
کرێکارێکی تریش لەڕیگای فەیسبوکەوە ئاوا باسی دەنگی کرێکار دەکات:
ئەگەر ئەم دەنگە نەبێت پێم بڵێ چ دەنگێکی تر هەیە دیفاع لەکرێکارو ئەو خەڵکە قوڕ بەسەرە دەکات! کێ هەیە هێندە خۆی ماندوبکات لەپێناوی ماف وحەقی کرێکاردا!
لەڕاستیدا ئەگەر هەموو کرێکاران وەک من دەنگی کرێکارو ئێوە بناسێت کەچۆن لەخەمی کرێکاراندان، ئەوا هەرگیز وەزعمان بەمڕۆ نەدەگەیشت. دەمەوێت ئەوە بڵێم کەدەنگی کرێکار سەنگەری ئێمەیە، بۆیە دەستان خۆش بێت و سڵاویشم هەیە بۆ هەموو ئەوانە بەدەنگی کرێکارەوە ماندودەبن.
سڵیمانی: کرێکارێکی ژن کەلەیەکێک لەمارکێتەکاندا کاردەکات، بەم جۆرە سەرنجی خۆی دەڵێت:
لەکوردستان دەنگی کرێکار تەنها بڵاوکراوەیەکە کەبەرگری لەکرێکاران دەکات و لەهەوڵی هوشیارکردنەوەو یەکگرتووکردنی کرێکاراندایە. خۆزگە کرێکارانی کوردستان بیانتوانیایە، خۆیان لەچەندین ڕیکخراو سەندیکاو ناوەندی ڕۆشنبیری کرێکاریدا ڕێکبخستایەو دەنگی کرێکار بەتەنها نەبوایە..بەڕاستی من دەستخۆشانەتان لێدەکەم وهیوادارم بەردەوام بن لەهەوڵەکانتان.
بەلام تاکە سەرنجی من لەسەر بڵاوکراوەکە، کەوەک پێشنیاریش دەیڵێم، ئەوەیە کەکەمتر لەسەر ژنانی کرێکار، ڕاپۆرت وبابەتی هەیە. ئەزانم چەند جارێک ئەم کارە کراوە، بەڵام هێشتا لەچاو بەشەکانیتری کرێکاراندا، کەمتر ئاوڕی لەژنانی کرێکار داوەتەوەو لەسەر کێشەو گرفتەکانیان بابەتی بڵاوکردۆتەوە، لەکاتێکدا، بەهەزاران ژنی کرێکار ئەمرۆ، لەکۆمپانیاکان، قاوەخانەو سەنتەرەکانی جوانکاری، لەکارگەکانی خۆراک دروستکردن، لەمارکێت وکێڵگە کشتوکاڵی و پەلەوەریەکان کاردەکەن، ئەمەجگە لەو ژنانەی کەلەبواری پەرەوەردەو تەندروستی وکارگێڕیدا ڕۆژانە ماندودەبن .. هەمووئەم کرێکارانەش بەهۆی ژنبونیانەوە کێشەو گرفتی تایبەت بەخۆیان هەیە لەوانە: نایەکسانی لەموچە ودامەزراندندا، لەبەرچاونەگرتنی مافی دایکایەتی وژنانێکی کرێکار کەمناڵەبەرن، تادەگات بەو گێچەڵە سێكسی و ئەخلاقیەی کەپێیان دەکرێ..
ئەمڕۆ کەلەکوردستان سیستەمی بیمە کۆمەڵایەتیەکان نیە، ژنانی کرێکار جگەلەوەی کاردەکات دەبێت مناڵیش بەخێوبکات و خوراک و ماڵڕاگرتن ڕۆژانە ئەنجامبدات. بەڕاستی ئەم دۆخە لەسەر ژنان یەکجار قورس و سەختە .. بۆیە من پێشنیار دەکەم کەزیاتر ئاوڕ لەم بەشەی کرێکاران بدرێتەوە وبابەت وڕاپۆرتیان لەسەر ئامادەبکرێت. هەروەها ڕینمایی تایبەت بۆ هوشیارکردنەوەیان بڵاوبکرێتەوە.. دەستان دەگوشم.
تاسڵوجە: کرێکارێکی کارگەی چیمەنتۆ، لەتاسڵوجەش کەخوینەری دەنگی کرێکارە، دەڵێت
من ئەوکاتە دەنگی کرێکارو ستافەکەیم ناسی کەئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارگەدا لەسەر وەرگرتنەوەی پاداشتی ساڵانەدا کەوتبووینە کێشەوەو دەستیان بەسەر مافی زیاتر لە١٠ساڵماندا گرتبوو. دەنگی کرێکار جگەلەوەی بابەتەکەمانی بۆڕای گشتی بڵاوکردەوە، ڕێنمایی باشی کردین وتەنانەت لەڕوی یاساییەوە هەوڵی زۆری لەگەلدا داین.. هەموو ماندوبونەکەنیشیان، خۆبەخشانە وبێبەرابەربوو… من پێموایە هەمووکرێکارێکی کوردستان پێویستیان بەدەنگی کرێکارهەیە..