ڕاگەیاندنی ئاماری ساڵانەی ”دەنگی کرێکار” سەبارەت بەگیان لەدەستدانی کرێکاران
دەنگی کرێکار لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە ئەیەوێت سەرنجی کۆمەڵگا ڕابکێشێت بۆ مەیدانە خەتەرناکەکانی کارکردن،لەم چوارچێوەیەشدا بەشی ئاماری دەنگی کرێکار ساڵانە ژمارەی قوربانیانی شوێنیکار ڕادەگەیەنێت..
بەداخەوە! خەتەرناکی دۆخی کرێکاران لەنەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کار، نەبوونی پێداوویستیەکانی خۆپارێزی، ناهوشیار کردنەوەی کرێکاران لەلایەن کۆمپانیاو خاوەنکارەوەو..تاد.. هەموو ئەمانەو چەندین هۆکارگەلی ترن کە وایکردووە ڕێژەکان ڕۆژبەڕۆژ بەرەو زیاترو زیاتر بچێتە سەرەوە.. ئەمەی کەلەخوارەوە ڕایدەگەیەنین ئاماری کوردستانی عێراقە بەگشتی. لەداتاو زانیارییەکانی خوارەوەدا ژمارەی قوربانیانی شارەکان و هۆکارەکانی لەگەڵ ووردە کارییەکاندا دەبینن:
ئاماری قوربانیانی شوێنی کار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەبەرواری ١-١-٢٠٢٣ هەتا ١٠-١٢-٢٠٢٣
کۆی گشتی گیان لەدەستدان: ٧٣ کرێکار بووە
٥٢ قوربانی لەهەرێمی کوردستان و ٢١ قوربانیش لەکرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بووە
سلێمانی ١٩قوربانی
هەولێر ٢٢ قوربانی
دهۆک ٦ قوربانی
هەڵەبجە ٥ قوربانی
کەرکوک وناوچە کێشە لەسەرە کان ٢١ قوربانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هۆکارە باوەکانی قوربانیەکان ئەمانەی لای خوارەوەیە:
١-کەووتنە خوارەوە
٢-کارەبا گرتن
٣-بوون بەژێر ئامرازەکانی کارکردنەوە
٤-سووتان
٥-خنکان
٦-تەقینەوەی ئامێرو ئامرازەکان
تەمەنی قوربانیەکان لەنێوان ١٥ ساڵ بۆ ٧٠ ساڵ بووەو
لەکۆی قوربانیەکانیش ١٨ کرێکاریان بیانی بووە
ڕاگەیاندنی بەشی ئاماری دەنگی کرێکار
٢٥ دیسامبەری ٢٠٢٣
بۆ پەیوەندیکردن: ٠٧٧٠٢١٣٨٠٢٥
٠٧٧٠٧٧٩٧١١١ – ٠٧٥٠١٩٠٩٦٧٥