Dangikrekar.com
هەواڵ

سیمینارێك لەبارەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران لەعێراق بەڕێوەچوو.

تیمی دەنگی کرێکار بەشداری سمینارێکیان کرد .

سیمینارێك لەبارەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران لەعێراق بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٣ دیسامبەری ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، لەچوارچێوەی پڕۆژەی پاڵپشتی جێبەجێکردنی یاسای کاردا، سیمینارێکی سازکرد بەناونیشانی ”یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران لەعێراق و گۆرانکارییەکان ” هۆشمەند عوسمان، جێگری بەڕێوبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران-سلێمانی.

سەرەتای سمینارەکە: هۆشمەند عوسمان، بابەتەکەی پێشکەشکردو ئەو گۆرانکارییانەی لەیاسا نوێیەکەدا هاتووە خستەڕوو، کەخۆی دەبینێتەوە لەچەند ماددەیەك بەتایبەت گۆڕانکاری لەتەمەنی خانەنشینی و ڕێژەی بەشداری حکومەتی بەکۆی موچەو دەرماڵەی کرێکار کەبەڕێژەی ٨% دیاریکردووە، پاشان تەمەنی خانەنشینی کرێکاری بۆ پیاو بە ٦٣ ساڵ و بۆ ژن بە ٥٨ ساڵ و خزمەتی ١٥ ساڵ هەبێت دەتوانن داوای خانەنشین بوون بکەن.

پاشان بەشێكی دیکەی لەیاساکەی خستەڕوو لەپێدانی بیمەی بێکاری بەکرێکاران بۆ ماوەی سێ مانگ بەمەرجێك کرێکارەکە بۆ ماوەی دووساڵ بەشداری لەسندوقی خانەنشینی کردبێت، هەروەها ٦ مانگ بیمەی بێکاری پێبدرێت بەمەرجێك چوار ساڵ هاوبەشی لەسندوقی خانەنشینیدا کردبێت.

لەبەشێکی دیکەی سمینارەکەدا کەبەبەشداری بەشێك لەپارێزەران، سەندیکاکانی کرێکاران، میدیاکاران، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانانی کرێکاران بەڕێوەچوو، بەپرسیارو سەرنجی جدی لەبارەی ڕەوشی کرێکاران و ناوەڕۆکی یاساکان بەراورد بەئاستی جێبەجێکردنیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

لەکۆتایی سمینارەکەدا وەڵامی پرسیاری بەشداربووان لەلایەن پێشکەشکاری بابەتەکە درایەوە.

شایەنی باسە تیمێک لەستافی دەنگی کرێکار بەشداربوون کەپێک هاتبون لە مهدی ڕەسوڵ ومحمود حلاق . لەدوای سیمنارەکە مهدی ڕەسوڵ چەند دیدارو لێدوانی میدیای هەبوو سەبارەت بەیاسایی کار وکەموکوڕیەکانی …هەریەکە لەسەرنوسەری دەنگی کرێکارو خاوەنی ئیمتیازەکەی لەنۆرەی خۆیاندا ڕەخنەی جددی خۆیان گرت لەدەستورو یاساکان کە نەکرێکارین و نەدەچێتە خزمەتی کرێکارانەوەو نەکرێکاریش بەشداربووە لەخودی یاسای کاردا.. تەنانەت ئەگەر لێرەو لەوێش یاسایەک بەقازانجی کرێکاران نوسرابێتەوە لەسەر کاغەز، ئەوا لەئەرزی واقیعدا پێچەوانەکەی ئەبینرێت. جەختیان کردەوە لەسەر خۆڕێکخراوکردنی کرێکاران و لەدەوری یەکتری کۆبوونەوەی خۆیان کەتەنها ئەوە دەتوانێت دەستورو یاساگەلێکی کرێکاری فەرزبکات بەسەر حکومەتدا بەقازانجی خۆیان نەک لەڕێگای ئەم جۆرە نمایشانەوە.

 

 

 

Related posts

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کرێکارانی گواستنەوە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکات!

Dangi Krekar

 کاتەکانی کاری کرێکار    لانیا ئەنوەر خوێندکاری بەشی یاسا

Dangi Krekar

کرێکارێکی گە نج ئە مرۆ لە هە ولێر گیانی لە دەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment