Dangikrekar.com
گفتوگۆ

کاری کرێکارانی کارگەی ئاسن، یەکجار سەخت وتاقت پڕوکێنە.

کاری کرێکارانی کارگەی ئاسن، یەکجار سەخت وتاقت پڕوکێنە.

     |  پەیامنێری دەنگی کرێکار/ بازیان:

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یەکێک لەکرێکارانی کارگەی ئاسن لەبازیان، پەیامنێری دەنگی کرێکار، لەبارەی دۆخی کاری کرێکارانەوە پرسیاری کردو ئەویش ئەم وەڵامەی دایەوە:

کرێکارەکە: پلەكانی گەرما ڕوو لەبەرزی و زیاد بوونەو كرێكاران لەناڕەحەتییەكی ئێجگار قورسدا كار دەكەن. لەكارگەی ئاسن، کەدەکەوێتە ناوچەی بازیانەوە، بەهۆ ئەوەی کەكاری فڕنی گەرم كردن و تواندنەوەی ئاسنی هەیە لەپلەی گەرمییەكی زۆردا كار دەكەن، بەبێ كەمكردنەوەی كاتی كاركردن و بونی پێداویستیەکانی فێنک کەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کەبوونی ئەو پێداویستیانە لەکارگەکەدا مافی یاساییخۆیانە. لەسەرێکیترەوە کرێکارانی ئەم کارگەیە لەچاوکرێکارانی بیانیدا حسابێکی زۆر کەمیان بۆ ئەكرێت سەرەڕای ئەوەی کەهەمان كاریش دەکەن و لەڕووی كارەوە هیچ جیاوازییەكیشیان نییە لەگەڵ ئەواندا.. لەڕووی حەق و ماف و موچەشەوە جیاوازییەكی زۆر ئەكرێت لەنێوانیاندا،  ئەمەش پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و یاسای كارە لە كارگەكاندا ..

كرێكارانی كارپێكەری ناو فڕن لەتاو گەرمای تاقەت پڕوكێنی گەرمی فڕن و ئەو فشارە زۆرەی کەلەسەریانە تووشی ناڕەحەتی و ئازار و نەخۆشی زۆۆر بوونەتەوە. هەروەها نەبوونی مەرجی سەلامەتی کافی لەو فڕنانەی کەکرێکاران كاری لەسەر ئەكەن و بەهۆی دوكەڵ وئەو مادە زیان بەخش و تیشكە زیان بەخشانەی کەبەریان ئەكەوێت، گرفتی گەورەیان بۆ دەهێنێتە پێشەوە..

داواكارین لەلایەنی پەیوەندیدار چاودێری جدی بکەن و سەردانی کارگەکان بكەن هەتا تێبگەن و بزانن کە كاری کرێکارانی فڕنەکان چەند سەخت و ناڕەحەت دەگوزەرێت ..  سەیری مەرجی سەلا مەتیو شێوازی ئیش كردنیان بكرێت .. ئەو جیاوازییە زۆۆرەی کەلەنێوان كارمەندانی بیانی و ناوخۆییدا هەیە نەمێنێت یان كەمتر بكرێتەوە نەك بەو ڕێژە زۆرە لەگەڵ ئەو كارە قورس و تاقەت پڕوكێنەدا كەبە کرێکاران ئەكرێت لەكارگەكاندا. ئەگەر بەکورتی بڵێم کاری کرێکارانی کارگەی ئاسن، یەکجار سەخت وتاقت پڕوکێنە.

Related posts

ژمارە ٦٩ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

لەهەوڵ و بەردەوامی و بەدواداچوونەکانی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار ، موچەی دوو مانگی ژینگەپارێزان خەرج دەکرێت

Dangi Krekar

دەنگی کرێکار ژمارە ٦٦ بڵاوکرایە

Dangi Krekar

Leave a Comment