Dangikrekar.com
هەواڵ

تراژیدیا لە هەڵەبجە. کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا

تراژیدیا لە هەڵەبجە . کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا

​هەڵەبجە ئە مرۆ ٢٠٢٦/٩/٢٢— لە کاتی کۆکردنەوە و گوێزتەکاندنی بەرهەمی گوێزدا لە شاخی شنروێی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، کرێکارێک کەوتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

​قوربانییەکە ناوی فازڵ جیهانگیر ئاغایە، تەمەنی ٢٨ ساڵ بووە و خەڵکی شارۆچکەی جوانڕۆیە. ناوبراو بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان ڕووی لە کارکردن کردبوو، بەڵام بەداخەوە لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەی تووشی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بوو. ​دوای ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەی هەڵەبجە و دڵسۆزان بە مەراسیمێکی شایستە و پڕ لە حورمەتەوە، تەرمی ئەم کرێکارە زەحمەتکێشەیان بەرەو سنور و زێدی خۆی بەڕێ کرد.

Related posts

کاری بەکرێ چ پەیامێک ئەدات بە کرێکاران؟

Dangi Krekar

دە نگی کرێکار ژمارە ٥٤ جاپکرا لێرە وە بە شێوە پیدی ئێف بیبینن

Dangi Krekar

بەهۆی هێرشی گروپێکی چەکداری داعش کرێکارێک گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment