کرێکارێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە هەولێر لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا
دەنگی کرێکار — پاشنیوەڕۆی دوێنێ ٢٠٢٦/٩/٢٣، کرێکارێکی گەنج لە کاتی کارکردندا لە گوندی قۆریتانی سەر بە شاری هەولێر، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بۆ ناو حەوزێکی ماسی گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، کاتژمێر ٤:٣٠ی پاشنیوەڕۆ، ژووری کۆنتڕۆڵ و ئۆپەراسیۆنەکان ئاگادارکراونەتەوە لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی هاووڵاتییەک بۆ ناو حەوزێکی ماسی لە گوندی قۆریتان.
قوربانییەکە ناوی (عەلی محەممەد خدر)ـە، تەمەنی ٢١ ساڵە و لە نەتەوەی عەرەبە. ناوبراو لە کاتی ئەنجامدانی کاردا کەوتووەتە ناو حەوزەکەوە و بەهۆیەوە خنکاوە.
دەستبەجێ دوای گەیشتنی زانیاری، تیمی هۆبەی ڕزگارکردنی (١)ـی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پاش نیو کاتژمێر لە گەڕان و پشکنین، توانیویانە تەرمەکەی لە ئاوەکە دەربهێننەوە. دواتر بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە
