Dangikrekar.com
وتار

 دونیای ئەمڕۆ و ئێمەی کرێکاران!

 دونیای ئەمڕۆ و ئێمەی کرێکاران!

 

لەگەڵ ئەوەدا کەجیهانی ئەمڕۆ گیرۆدەی  جەنگ و قەیرانێکی خنکێنەرە، بەڵام گەشەی مەزنی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا وزانست و باوەڕی بەشەری لەهەموو بوارەکاندا، هاوکات فرەیی بەرهەمەکان و سەرمایەیەکی مەزن کە دەتوانێت ژیانێکی خۆشگوزەران و بەختەوەر بۆ بەشەریەتی سەراسەری جیهان دابین بکات. بەڵام چڕبونەوەی هەموو ئەم ئیمکاناتە وئەم سامانە و دەسەلاتی دارایی وسیاسی، لەدەستی کەمایەتیەکی سەرمایەدار و حکومەتەکانیانیدا، توانای ژیان و مانەوەی ئینسانی لەدەستی خاوەنان و بەرهەمهێنەرانی ئەسڵی کۆمەڵگا کە کرێکارانن سەندۆتەوە وهەموو ڕۆژێکیش قەڵشتی چینایەتی نێوان کارێکارن و سەرمایەداران بەرینو بەرینتر دەبێتەوە وئەم ڕاستیەش لەبیرو هۆشیاری کرێکاران و ئوردوی زەحمەتکێشاندا، جێگیر دەکات و دەبێتە سەرچاوەی ناڕەزایەتی و جوڵانەوەی دژی سەرمایەداری چینی کرێکار. هاوکاتی ئەو هەموو پێشکەوتن وداهێنانە مەزنانەدا، دونیای ئەمڕۆ لەسایەی دەسەلاتی کەمایەتی چینی سەرمایەدارو سیستەمێکی سیاسی و ئابوریدا کەژیانی ملیاردها ئینسانی لەقاڵبداوە، جەنگ و کاولکاری، برسێتی و بێکاری، ستەم و چەوسانەوە، تاڕادەی وەحشیگەری وکۆیلەیەتی مۆدێرن پەرەپێداوە.. ئەم ڕاستیانە سەرچاوەو ڕیشەی خەبات و ناڕەزایەتی چینایەتیە، لێرەوە مانگرتن وبەستنی ڕێگاکان، تا ڕاپەڕین و شۆڕشەکان سەردەردێنی. چینی کرێکارو جەماوەری چەوساوە بۆڕزگاری لەدەست ئەم کەمایەتەیەو نیزامەکەی، بۆ لەدەست گرتنی  چارەنوسی کۆمەڵگا، لەمیدانی خەباتی هەرڕۆژەدا، بەئاشکراو نەهێنی خۆی دەبینێتەوە. بەم جۆرەش دونیای ئەمڕۆ لەهەموکاتێک زیاتر پێویستی بەم ئاڵوگۆرەیە. پێویستی بەشۆڕشێکە کەدونیای ئاوەژووی ئەمڕۆ بخاتەوە سەر قاچەکانی خۆیی وئۆردوی کارکردوانی کۆمەلگا، بەشەریەت لەم زەلکاوەی کەتێی کەوتوە دەرباز بکات.. ئەمە ئیتر کاری چینی کرێکارە.

بەڵام کرێکاران، ناتوانن ئەم ڕۆڵە بگێڕن مەگەر ڕیزەکانی خۆیان یەکگرتوو ڕیکخراو بکەن و لەحزبی چینایەتی خۆیاندا بۆ شۆڕشی کۆمەڵایەتی کۆببنەوە. هاوکات کرێکاران ناتوانن خۆیان ڕزگار بکەن مەگەر ئەوەی دەست بۆ خەباتێک بەرن کەهەموو کۆمەڵگا لەستەم و نابەرابەری بەیەکجاری ڕزگار بکات.  گەرچی خەباتی کرێکاران، بۆ نانی ڕۆژ وباشکردنی ژیان یەک زەرەرەتی بنیادیە وپرۆڤەیەکە لەڕاستای دەستبردن بۆ پێکهێنانی شوراو ڕێکخراوە کرێکاریەکانیتر، بەڵام ئەوە خەباتی سیاسی وچینایەتیە بەرامبەر بەدەسەڵات، واتە خەبات بۆ گرتنی دەسەلاتی سیاسی و دامەزراندنی حکومەتی کرێکاری، ئەبێتە خاڵی مەرکەزی خەباتێک کەچینی کرێکار بۆ دامەزراندنی کۆمەلگایەکی ئازادو یەکسان، دەبێ بۆی تێبکۆشێت.. لەیەک وتەدا دونیای ئەمڕۆ وکرێکاران، دونیای دەستبردنە بۆ ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی کۆمەلگا وهێنانەکایەوە نیزامێکی ئازادو یەکسان وا کە چەوسانەوەی ئینسان لەلایەن ئینسانەوە بۆ هەتاهەتایە کۆتایی پێبهێنێت..

 

Related posts

ژمارە ٤٧ دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری، پێویسە جۆرەکانی بێکاری بناسین!

Dangi Krekar

دانی موچە لەکاتی خۆیدا و هاوتاکردنی لەگەڵ کارمەندانی عێراقدا، هەقێکی ڕەوای موچەخۆرانی کوردستانە!سەروتار

Dangi Krekar

Leave a Comment