Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

دۆخی کرێکارانی ژینگە پارێز، لەقەزای چەمچەماڵ، لەزاری کرێکارێکی ژینگەپارێزەوە

دۆخی کرێکارانی ژینگە پارێز، لەقەزای چەمچەماڵ، لەزاری کرێکارێکی ژینگەپارێزەوە

 

لە گفتوگۆیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ یەکێك لە کرێکارانی ژینگە پارێزی قەزای چەمچەماڵ کە نەیویست ناوی ئاشکرابکەین، دەنگی کرێکار لەسەردۆخی کرێکاران چەند پرسیارێکی لێکردو لەوەڵامدا وتی:

دەنگی کرێکار: ئێستا ژمارەی کرێکارە کان بە بەراورد بە یەکساڵی پێشتر زیادی کردووە یان کەم؟.

کرێکارەکە: بەدڵنیایەوە ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەم ساڵدا کاردەکەن، کەمی کردووە بەجۆرێک لەکۆی گشتی ژینگەپارێز لە ٣٦٠ ەوە بوەتە ٢٧٠.

دەنگی کرێکار: موچەکان لەکاتی خۆیدا ئەدرێت؟ یان یەشتا کێشەی دواکەوتنی موچەتان هەر ماوە؟

کرێکارەکە:دۆخی موچەکانمان باشتربووە، بەڵام دوو مانگە دانی موچەکانمان دەچێتە دوای ١٠ مانگ و ئینجا بۆمان سەرف دەکرێ.

دەنگی کرێکار: ئێستا زستانە و کرێکار پێویستی بە کەلو پەلی کارکردنی زستانە هەیە وەک مەتەری وجزمە وئەم جورە شتانە کومپانیا داویەتی بە کرێکاران ؟.

کرێکارەکە: نەخێر هیچیان پێنەداوین.. کۆمپانیا ئەڵێن پارەی پێویستمان نییە بۆیە وەك پێویست نەدراوە پێمان وەك ساڵانی پێشوو.

دەنگی کرێکار: سیستمی کارکردن چۆنە؟ لەچەند بۆ چەندکاردەکەن؟.

 کرێکارەکە: ماوەی کارکردنمان لەسەعات حەوتەوە بۆ دووی پاش نیوەڕۆ دەبێ و هەندێ جاریش زۆتریش دەست هەڵدەگرین. سوپاس بۆ بەسەرکردنەوەکەتان ڕێزمان قبوڵ بفەرموون.

هەروەک لەقسەی ئەم کرێکارە دا دەردەکەوێت دۆخی کرێکارانی ژینگە پارێز لەقەزای چەمچەماڵ باش نییە، لەبەرئەوەی کە:

یەکەم: ژمارەی کرێکارەکان کەمیان کردووە ئەمەش ئەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئەرکی کرێکاران قورس دەبێت، چونکی ئەو شوێنانەی پاکی دەکەنەوە زیاد ئەکا نەك کەم.

دوەم: مادام کەلوپەلی پێویستیان پێنەدراوە ناتوانن لە سەرماو سۆڵەی زتان خۆیان بپارێزن.

سێهەم: دواکەوتنی موچە ئەگەر بۆیەك رۆژیش بێت کاری گەری لەسەر ژیانیان دائەنێت .

بۆیە ئێمە وەك دەنگی کرێکار داوالە لە خاوەنکارو لایەنە پەیوەندی دارەکان ئەکەین کە چاوێك بە وەزعی کرێکارانی ژینگە پارێزدا بخشێنەوەو موستەحەقاتی کومپانیای شکار لەکاتی خۆیدا بدەن تا بتوانێت هەم رێژەی کرێکارەکانی زیاد بکاو هەم پێداویستیەکانی خۆپارێزیان بۆتەئین بکاو ،هەم موچەکانیشیان لەکاتی خۆیدا بۆدابین بکات.

 

Related posts

پەیامی دەنگی کرێکار بۆ سەدویانزەهەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی کاری جیهانی!

Dangi Krekar

دۆخی کرێکاران لە قەزای بازیان لە ئاستێکی مەترسیدار دایە!  

Dangi Krekar

دەڤەری ڕاپەڕین: دۆخی کرێکارانی ژینگەپارێز زیاتر بەرەوخراپی دەڕوات!

Dangi Krekar

Leave a Comment