Dangikrekar.com
وتار

وتاری مەهدی ڕەسوڵ سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەمەراسیمی ئایاردا !

 

ئەم کاتەتان باش :

سەرەتا بەناوی خۆم وستافی دەنگی کرێکارەوە پیرۆز بایی یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوخەباتی جیهانی چینی کرێکار لە ئێوە و گشت کرێکاران لە هەر شوێنێکی دنیا دەکەم

هاورێیان .. ئێمە کرێکارانی کوردستان لە درێژەی یەکساڵی ڕابردوودا بەگەرماو سەرماو ڕۆژ شەو کارمان کرد، قازانجێکی زۆرمان خستە گیرفانی خاوەنکارەکانەوە، ئنجا توانیمان ژیانێکی کولەمەرگی بژین. لە یەکساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر بەو زوڵم و ناحەقییەی کە خاوەنکارەکان بەسەرماندا سەپاندویانە سەرەڕای هەڕەشەی لەسەرکار دەکردنمان، زنجیرەیەک خۆپیشاندانمان ئەنجامداوە و ئەگەر کەمیش بووبێ دەستکەوتمان هەبووە و دەرسو تەجرەبەیەکی باشیمان لێوەرگتووە، بەڵام سەرای ئەوەش یەشتا خاوەکارەکان بەردەوامن لەدرێژەدان بەپێشێل کردنی مافە سەرەتاییەکانمان .یەشتا بەردەوام کرێکار لە سەرکارەکەی دەردەکرێ لەبەرئەوەی داوای مافی خۆی ئەکا، یەشتا گرێبەستی کار تاك لایەنە بەکرێکاران واژۆدەکەن و گشت گرێبەستەکان کاتین، یەشتا دواکەوتن ولێبڕینی موچەکانمان درێژەی هەیە، یەشتا سەعات کاری زیادەو کارکردن لەڕۆژانی پشووی ڕەسمیدا وەك خۆیەتی، یەشتا بەهۆی ناسەلامەتی شوێنی کارەوە ساڵانە کرێکاران دەبنە قوربانی.. سەرەڕای سەپاندنی ئەم دۆخە دژی کرێکاریە یاساکارێکی دژە کرێکاری ڕێك بۆ شەرعیەتدان بەم وەزعیەتە لەپەرلەمانی کوردستان دەنگی پێدراو کردیانە تەوقێك وخستانە ملی کرێکاران تاهەرچی زیاتر مافەکانمان پێشێل بکەن.

هاورێیان:

ئەم دۆخە سەختە بەجۆرێکە هیچ ڕێگەیەکی لەبەردەم چینی کرێکار لەکوردستان نەهێشتوەتەوە جگەلە خەباتو تێکۆشانمان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانمان، ئەوەش بەڕێکخراوبون و یەك رێزی هەمومان دەکرێ، بە کۆبونەوەمان لەدەوری خواستەکانمان وپشگیری لەنوێنەرانی هەڵبژێردرواوی خۆمان لە کارخانەو ناوەندەکانی کاردا دەکرێ.

ئێمە وەک بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لە سێ ساڵ ونیوی کارکردنمدا بەردەوام لەڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتیکاندا بوین و دەنگی ناڕەزایەتی ئێوەمان خستوەتە بەردەم ڕای گشتی وخاوەنکارو دەسەڵاتیش، هەوڵی جدیمان داوە بو دەستەبەرکردنی خواستە کانتان .

هاورێیان.. ئێمە بۆ ئەم ساڵ بەهاوکاری هەڵسوڕاوانی کرێکاری دوو پڕۆژەمان خستۆتە بەرنامەی کاری خۆمانەوە وهەوڵدەدەین بۆ ئەنجامدانی وپێمان وایە ئەم پڕۆژانە خزمەت بەکرێکاران دەکات. یەکەم پڕۆژەمان دامەزراندنی سندوقی هاوپشتی بۆ بەهاناوەچونی ئەو کرێکارانەی لەکاتی کارکردندا ڕووبەڕوی ڕودای نەخوازراو دەبنەوە و بۆ ئەوانەش کەتوشی نەخۆشی دەبن. دووەم پڕۆژەشمان دامەزراندنی ناوەندێکی یاساییە بۆ بەدواداچونی ئەو کێشەو گرفتانانەی ڕووبەڕویی کرێکاران دەبێتەوە، لەوانە کێشەی گرێبەستەکان ولەسەر کار دەرکردنی کرێکاران، کێشەی لێبڕین و نەدان موچە، کێشەی خانەنشینی وگێرانەوەی هەقی کرێکاران وگەڵیک کێشەی تر.. بۆ ئەمەش هەوڵدەدەین گروپێک لە پارێزەرانی خۆبەخش پێک بهێنین وکار لەسەر ئەو سکاڵا و دەعوایانەی کرێکاران بکەین لەدادگای کاردا.

ئێمە ئەم پڕۆژانە لە کۆبونەوەی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و دەنگی کرێکاردا، لەکاتی ئامادەکاری بۆ یەکی ئایاردا بەکۆی دەنگ پەسەندمان کردو بڕیارمان لێداوە، کەلەمساڵدا کاریان لەسەر بکەین وبەم جۆرەش دەنگی کرێکار خستیە ناو بەرنامەی کاری ئەمساڵی خۆیەوە .هیوادارم ئەم ساڵ بکەینە سەرەتای دەورەیەکی تازە لە خەبات لە پێناوی دەستەبەر کردنی ژیانێکی باشتر. داواش لەئێوە دەکەم کەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەدەستەوەبگرن ولەدەوری کۆڕوکۆمەڵەکانی خۆتان پێکبهێنن، هەوڵبدەن لەپڕۆژەی سنودقی بەهاناوەچونی کرێکاراندا بەشداری بکەن ولەگەیاندنی سکالاکانتان بەدەستی ئێمە هاوکاری بکەن، ئێمە تەنها بەیەکگرتوویی وهاوکاریکردنی یەکتر دەتوانین بەسەر کێشەو گرفتەکانماندا سەرکەوین..

پەرەسەندووبێت خەباتو تێکۆشانی کرێکاران بۆ گەیشتن بەخواستەکانمان..

 بژی یەکی ئایار ڕۆژ ی جیهانی چینی کرێکار

Related posts

خاوەنکاران لەئاستی کرێکاراندا دەستیان        نوقاندوە

Dangi Krekar

جۆن مکدۆنێل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و خەزینەداری پێشوی حکومەتی سێبەر لە لەیبەر پارتی لە نامەیەکدا کە بۆ ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی

Dangi Krekar

ئایا کرێکاران مافی ڕێکخراوبوونیان هەیە؟

Dangi Krekar

Leave a Comment