Dangikrekar.com
وتار

بێکاری لەسایەی حکومەتی  هەرێم و کۆمپانیاکاندا، ژیانی گەنجان دەهاڕێت!

بێکاری لەسایەی حکومەتی  هەرێم و کۆمپانیاکاندا، ژیانی گەنجان دەهاڕێت!

   شاباز محمود

بێکاری لەکوردستاندا تەنها دیاردەیەکی ئابوری نییە، بەڵکو دەرەنجامی جەنگێکی سیستماتیکی چینایەتییە کە دەسەڵاتی بۆرژوازی وکۆمپانیاکانی حزب دژی ژیان وتەنانەت زیندوو مانەوەی گەنجان بەرپایان کردووە.

ئەوەی ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی کاردا دەگوزەرێت، کۆیلایەتییەکی نوێیە کەتێیدا کەرتی گشتی بەئەنقەست وێرانکرا.

کارگە حکومییەکان، کە دەبوو ببنە بنەمایەک بۆ دابینکردنی هەلیکار وسەربەخۆیی ئابوری، بەنرخێکی هەرزان بەکۆمپانیاکانی سێبەرو بەرپرسانی حزب فرۆشران تاڕێگە خۆشبکرێت بۆ قوتدانی بازاڕو بێبەشکردنی دەیان هەزار گەنج لەمافە سەرەتاییەکانیان. ​لەنێو ئەم کارەساتەدا، ژنانی کرێکارو دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان دووجار دەچەوسێنرێنەوە.

ڕێژەی بێکاری لەنێو ژناندا لەکوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی ترسناک (نزیکەی ٢٨٪)، کە ئەمە نیشانەی سیستمێکی پیاوسالارو سەرمایەدارە کەژن تەنها وەک هێزیکاری هەرزانتر یان پەراوێزخراو دەبینێت. ئەو ژنانەشی هەلیکارێکیان دەستدەکەوێت، لەناو کەرتی تایبەت و کۆمپانیا حزبییەکاندا ڕووبەڕووی نادادییەکی گەورە دەبنەوە هەم لەڕووی هەقدەستی کەمتر لەپیاوان و هەم لەڕووی نەبوونی هیچ پارێزبەندییەکی یاسایی و کۆمەڵایەتی.

​ئامارەکان نیشانیدەدەن کەسوپایەکی یەدەگی کار دروستکراوە بۆ ئەوەی کرێکارانی لەسەر کار ناچار بکرێن بەسەعاتکاری زۆر (زۆر جار سەروو ١٠بۆ١٢سەعات لەڕۆژێکدا) کار بکەن بێ ئەوەی هیچ گەرەنتییەکی یاسایی،

بیمەی تەندروستی یان مافی خانەنشینییان هەبێت.

کۆمپانیاکانی حزب، بەقۆرخکردنی سەرجەم کایە ئابوورییەکان، متمانەی گەنجانیان بەپاشەڕۆژ تێکشکاندووە. ئەم بێکارییە بەڵایەکی سروشتی نییە بەڵکو تاوانێکی ڕێکخراوی سەرمایەدارییە بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی ئەو نەوەیەی کەدەبێت بزوێنەری گۆڕانکاری بێت. فرۆشتنی سامانی گشتی و پەکخستنی بەرهەمهێنان، گەنجانی کوردستانی خستووەتە بەردەم دوو بژاردەی تاڵەوە

یان کۆیلایەتی لەژێر چنگی بەرپرسەکاندا، یان پەنابردن بۆ ڕێگاکانی کۆچی مەرگ ڕێگای هەندەران.

تەنها ڕێگەی ڕزگاریش لەم دۆزەخە، یەکگرتنی چینی کرێکار، گەنجان و ژنانی بێکارە بۆ وەستاندنەوە دژی ئەو سیستەمە مشەخۆرەی کە خوێن و ژیانی ئێمە دەکاتە سەرمایە بۆ گیرفانی دەسەڵاتداران.

Related posts

بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، دەستبردنە بۆ جیاکاری و چەواشەکردنی مامۆستایان!

Dangi Krekar

ناڕەزایەتیە جەماوەری و کرێکارییەکان، بۆ خواستی باشکردنی ژیان و خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە!

Dangi Krekar

سەروتارژمارە ٥٩ی دە نگی کرێکار باشکردنی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران، ڕیزی ڕێکخراوو یەکگرتووی پێویستە!

Dangi Krekar

Leave a Comment