بزوتنەوەی کرێکاری لەپێناوی چیدایە؟
وەستا مەهدی
پێویستە کرێکاران بزانن بزوتنەوەی کرێکاری بزوتنەوەیەکی کۆمەڵاتی سیاسیە لەپێناوی باشکردنی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران و بەرگریکردنە لەمافە ئابوری و کۆمەڵاتیەکانیان.
مێژووی سەرهەڵدانی بزوتنەوەی کرێکاری دەگەرێتەوە بۆ سەدەرمی شۆرشی پیشەسازی لەسەدەی نۆزدە وەك کاردانەوەیەك بەرامبەر دۆخی سەختی کاروژیانی کرێکاران لەکارخانەو کانەکاندا.
لەسەدەی نوزدەدا، بزوتنەوەی کرێکاری لەبەریتانیاوە لەهەناوی شۆڕشی پیشەسازیدا لەدایکبوو، لەکاتێکدا دۆخی کارکردن لەکارخانەکاندا لەوپەڕی سەختیدا بوو،کرێکاران سەعات کارێکی زۆریان ئەنجامئەدا لەبەرامبەر کرێیەکی کەم و سروشتی کارێکی نائەمنو ترسناکدا.
گەشە کردنی بزوتنەوەی کرێکاری:
کرێکاران سەندیکاکانیان دامەزراند وەك وەسیلەیەک بۆدیفاع لەمافەکانیان و لەپێناوی باشکردنی دۆخی کارکردندا، یەکێک لەو سەندیکایانەش ناوی کۆمەڵەی کرێکارانی یەکگرتووی بەریتانیا بوو. لەنیوەی دوەمی سەدەی نۆزدە حوکمەتەکان لەئەروپاو ئەمریکای ژورو دانیان نا بەشەرعیەتی سەندیکاکان و مافی کرێکاراندا،هاوزەمان ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی کرێکاران، بووە هۆکاری هەندێک چاکسازی، لەوانەش دیاریکردنی سەعاتی کارو باشکردنی دۆخی کارو سەلامەتی کرێکاران لەکارخانەو ناوەندەکانی کاردا. بەڵام لەسەدی بیستدا بزوتنەوەی کرێکاری چووە قۆناغێکی تازەوەو کاریگەری لەسەرسیاسەتی گشتی دانا،بەجۆرێك حکومەتەکان دانیان نا بەدەستەبەرکردنی بیمە کۆمەڵاتیەکان بۆکرێکاران.
ڕووداوە گرنگەکان:
شۆڕشی کرێکاران لەساڵی ١٨٤٨ زنجیرەك لەناڕەزایەتی و ڕاپەرینی جیهانی لەئەروپاوە دەستیپێکردبۆداوای چاکسازی سیاسی وکۆمەڵایەتی.
شۆڕشی بەلشەفی لەساڵی ١٩١٧لەروسیا،کرێکاران و جوتیاران ڕابەرایەتی شۆرشیانکرد دژ بەڕژێمی قەیسەرکە سەرئەنجام بووە دەستکەوتێکو دامەزراندنی یەکەم دەوڵەتی سۆسیالیستی لەجیهاندا. هەروەها زنجیرەیەكی تازە لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەساڵانی سیەکانی سەدەی بیستدا،کۆمەڵێک چاکسازی گرنگی ئابوری کۆمەڵایەتی هێنایە دی لەپێناوی باشکردنی دۆخی کاروژیانی کرێکاران بۆکرێکاران ئەمریکا.
ئامانجی سەرجەم بزوتنەوەی کرێکاری لەجیهاندا:
هەلومەرجی کارکردن: کەمکردنەوەی سەعاتیکار،باشکردنوزیادکردنی کرێ ودەستەبەرکردنی سروشتی سەلامەتی شوێنیکارو تەندورستی کرێکاران، مافە ئابوری کۆمەڵایەتیەکانی وەك بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندورستی و مافی خانەنشینی. یەکسانی لەکارکردنداو بەرنگاربوونەوەی جیاوازی لەسەر بنەمای ڕەگەزو جنس وئاین لەناوکارخانەکاندا،
موفاوەزاتی جەماعی، بەفەرمی ناسینی نوێنەرایەتیە کرێکارییەکان لەلایەن خاوەکارەوە لەپێناوی دەستەبەرکردنی هەلومەرجی باشتری کار بۆکرێکاران..
