Dangikrekar.com
وتار

ووتا ری کۆمیته ی یه کی ئایار له نا وچه ی بازیان

پەیوەند مه لا خدر 

هاوڵاتیانی بەڕێزی سەرجەم چین وتوێژەکان، کە ئەمڕۆ بۆ پشتگیری لەکرێکاران ئامادەبوون لەم مەراسیمەدا وئەرکتان کێشا وئایارتان شکۆدارکرد.

کرێکارانی کارگەو کۆمپانیاکان، کرێکارانی ژینگە پارێز، کرێکارانی بیناسازی و هەموو ئەو کرێکارانەش کە لەناوەندە جیاجیاکانی کارەوە تەشریفتان هێناوە، بەناوی گشت رێخەرانی ئەم مەراسیمەوە، کە لە هاوڕێیانێکی وەک خۆتان پێکهاتووە، پێزۆزبایی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکار لەئێوەو تەوای کرێکارانی کوردستانو جیهان دەکەین .

ئامادەبوان، هاورێیانی کرێکار:

ئێمە ئەمڕۆ لێرە ئامادەین بۆ بەرز ڕاگرتنی یەکی ئایار، کەڕۆژێکە تایبەت بەکرێکاران. واتە ئایار ڕۆژی ئێمەی کرێکارانە، ڕۆژێکە کە هاوچینەکانمان لەچ لەڕابردوداو چ لەئیستاشدا، لەتەواوی ولاتانی دونیا، ئەم ڕۆژە جەژن دەگێرن و دەیکەنە بۆنەیەک بۆ نمایشی چینایەتیان و بەجیا لەبیرو باوەر وزمان وئاینی جیاوازیان، پێدەنێنە مەیدانەوەو وەک ڕێزێکی چینایەتی و یەکگرتوو ناڕەزایەتی بەرامبەر بەوزوڵم وناهەقییەی لێیان دەکرێ دەردەبڕن و خواستەکانی خۆیان دەدەنەوە بەڕوی کۆمەلگاو خاوەن کار ودەسەڵاتداراندا. بەم پێیەش هەمو ساڵێك ئەم بۆنەیە گوروتینمان پێدەبەخشێ.

ئێمە کرێکارانی کوردستان بەشێکی دانەبراو و تەواوکەری ئەم هێزە سەدان ملێۆنەی کرێکارانین ویەك ئامانج و یەك چارەنوس ویەك دەردومەینەتیمان هەیە و بەتەواوی هاوشێوەین . ئێوەبراوانن سەرمایەدارنو حکومەت و نیزامە دژە ئینسانیەکەیان هەر لە ئەمریکاوە تاوەکو ئەوپەری خۆرهەڵات چۆن سواری سەری کرێکاران بون و بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن ئێمە لەبێدەنگی وپەرشوبڵاویدا ڕابگرن وکۆیلەئاسا بمان چەوسێننەوە. داسەپاندنی جەنگو کاولکاری، کوشتارو بێمافی. هەژاریو گرانی و بێخانەو لانەیی، تادەگات بەستەمو چەوسانەوە وجیاکاری، دەیان موسیبەتی تر کراوەتە زنجیر ولەدەستو قاچی ئێمەی کرێکارانیان بەستوە. بەڕادەیەک کەناتوانین هەناسەی بێخەم بۆیەک ساتیش هەڵمژین، سەرەرای ئەوەی کەئێمە سامان و داهاتی کۆمەڵگا بەرهەم دەهێنین کەچێ ناتوانین، ژێانێکی تیرو تەسەلو ئاسودە بۆ خۆمان و مناڵان و خێزانەکانمان دابین بکەین. تەنانەت لەم سەردەمەی پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیا و پڕداهاتەدا، موحتاج کراوین بە نان وکار و سەرەتاییترین مافەکانمان. کەچی لەولاوە سەرمایەدارە چاوچنوکەکان و پیاوانی دەسەڵات ژیانی فیرعەونانەیان لەسەر ڕەنجی شانی ئێمەو خێزانەکانمان بۆ خۆیان و دەست و پێوەندەکانیان دابین کردوە.

ئەوان مێشکی ئێمەی کرێکارانیان بە بانگەشەی “بازاری ئازادو دیموکراسی” پڕکردوە کەچی لەهەرجێگایەك داوای مافو ئازادیەکانمان بکەین هەرزو بەری پێدەگرن ولەزیندانەکاندا گیرمان دەکەن، وەیا لەسەر کار دەرمان دەکەن وبێکاری بەسەرماندا دادەسەپێنن.

بەرێزان

یەکساڵی رابردو لەکوردستان کرێکاران ژینگە پارێز، کرێکارانی کارگەکان، لەوانە کرێکارانی کارخانەکانی چیمەنتۆ، گرین عێراق، ئاسنو مس، کرێکارانی نەخۆشخانەکان ودەیان کارگەو کۆمپنایا لەبوارە جۆربەجۆرەکاندا دەستیان بۆ ناڕەزایەتی بەشێوەی جۆراو جۆر برد. تەنانەت دەرچوانی دانەمەزارووی ترلەکەرتی گشتی وتایبەتی، زنجیرەیەك خۆپیشاندانو ناڕەرازاتیان ئەنجامدا، هەموشیان بۆ بەدەستهێنانی نانو کارو مەعیشەت سەریان هەڵدا، تا ژیانێکی باشترو شایستە بەئینسانی سەردەم بەسەر دەسەڵاتداران و خاوەن کارەکاندا بسەپێنن. بەڵام کاتێک چاو لەلائیحەی خواستەکانمان دەکەین دەبینن سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی بەدەستمان هێناوە هێشتا لیستی داخوازیەکانمان کەمی نەکردووە. تەنانەت چەندین ساڵە کرێکارانی کوردستان چاوەڕوانن یاساکارێکی گونجاو دەرچێت کە لانی کەم مافە سەرەتاییەکانیان دەستەبەربێت، کەچی یاسایەك دەرچو کە زۆر لەوەی پشووتر خراپترە، چەندساڵە خاوەن شەهادەکان چاوەڕوانی هەڵی کارن کەچی تازە دەبێ ڕێگای هاتونەهات بگرەن بەر وبەرەو هەندەران برۆن . چەند ساڵە کرێکاران وموچەخۆران چاوەڕوانن مۆچەکانیان زیاتر بێت کەچی تادێت بازاڕ گران دەبێ و موچەش لەشوێنی خۆیەتی .

هاورێیان ئەم دۆخە ناگۆڕێت ئەگەر خۆمان نەجوڵێن، بۆیە بیرێک لەخۆمانو خیزان و نەوەکانمان بکەینەوە. کەوایە ڕێگای ناچاریمان هەر هاتنەمەیدان وکۆبونەوەمانە لەدەوری یەکتر. یەکگرتوویی کرێکاران و ڕاوەستان لەپشتی یەکتر دەتوانێت هاوسەنگی هێز بەقازانجی خۆمان بگۆرین ولانی کەم بتوانین لەم هەلومەرجە سەختە دەربازبین . تەنانەت هۆکاری ئەوەی کە ئەم دۆخە بەئێستا گەیشتوە وهەموومان دەردو ڕەنجی لەگەڵدا دەکێشین، لەوەدا نیە کە دەسەلاتداران بەهێزن، بەڵکو لە پەرشوبڵاوی ڕیزەکانی ئێمەدایە، لەوەدایە کە نارەزایەتیەکانمان ڕێکخراو یەکگرتو نیە ولەباشترین حاڵەتدا، لەئاست ناوەندێک کارو ڕشتەیەکدا قەتیس بووە. کەوایە ئەگەر ئێمە ڕیزی سەدان هەزاریمان یەکگرتوو ڕێکخراو بکەین و وەک هێزیكی یەکپارچە لەدەوری خواستەکانمان کۆ ببینەوەو لەپشت نوێنەران وهەڵسواڕوانی جێگای بڕوامان ڕاوەستین ئەوا بەدڵنیایەوە نە خاوەنکارو کۆمپانیاکان نەدەسەڵاتداران دەتوانن بەم شێوەیەی کە مامەڵەیان کردوە ئەم دۆخە درێژە پێبدەن. نمونەنی مانگرتنی کرێکارانی گرین عێراق، ناڕەزایەتیەکانی دەرچوانی زانکۆ وخوێندکاران، نارەزایەتیەکانی شارەکانی پێنجوین ودەربەندیخان وزۆر جێگای تر ئەو ڕاستیانەمان پێ دەڵێت کەبەهەر ڕادەیەک ڕیزی کریکاران و خەڵکی زەحمەتکێش یەکگرتوو ڕێکخراو بن بەو ڕادەیەش دەستکەویان دەبێ ونارەزایەتیەکانیان بەخواستەکان دەگات.

هاورێیان .. ئێستا کاتی ئەوەیە لە دەوری خواستەکانمان خۆمان ڕێکخراوو یەکگرتوکەین، ئەوەتەنها ڕێگەیە کە بتوانێت ژیانمان باشتر بکا.. هیوادراین ئەم ئایارە ببیتە سەرەتایی یەکڕیزی وڕێکخراوبونی کرێکاران..

بژی یەکی ئایار سەرکەوتوبێت خەباتی کرێکاران لەپێناوی ژیانێکی باشتردا

یەکی ئایاری ٢٠٢٣

Related posts

ڕێنمایی یاسایی بۆ کرێکاران

Dangi Krekar

ژمارە ٦٠ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

دوکرێکاری لاو لەڕوداوێکدا گیانیان لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment