پانێلێــک لەژێر ناونیشــانی : بەرەو ژیــانێکی باشتر بۆکرێـــــکاران
دە نگی کرێکار
بەرواری ١٦/١١/٢٠٢٣ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەهۆڵی کتێــبخانەی گشتی لەقەزای بازیاندا پانێلێکی ڕێکخست. ئامانج لەڕێکخستنی ئەم پانێلە باسکردنی کێشە باوەکانی کرێکاران بوو .
ئەوەی شایانی باسە پانێلەکە لەسێ بەش پێکهاتبوو:
١-دەست نیشانکردنی کێشەباوەکانی کرێکاران کەسەرنووسەری دەنگی کرێکار مهدی ڕەسوڵ ئەم بەشەی پێشکەش کردو تێێدا ئیشارەتی کرد بەناعەدالەتی لەمووچەدا کەدەچێتە پێشەوە لەبەرامبەر کرێکاراندا، قۆستنەوەی وەزعی ناهەمواری کرێکاران و بەتاڵی و بێکاری کەفرسەتی داوە بەخاوەنکارو کۆمپانیاکان لەبچوكترین هەڵە لەلایەن كرێكارەوە قبوڵ نەکەن و سزای دەرکردنی بۆ دەربکرێت، نەبوون یان بەفەرمی نەناسینی ڕێکخراوی کرێکاران، کەڕاستەوخۆ بووەتە هۆی پەرتەوازەیی کرێکاران و نەتوانن دیفاع لەخۆیان بکەن ..
لەبەشی دووەمدا: باسی کاژمێرەکانی کارکردن و مافەکانی کرێکاران لەیاسای کاردا کرا لەلایەن پارێزەر ئەرکان حەسەنەوە. لەم بەشەدا تیشک خرایە سەر بەشێک لەو بڕگەو ماددانەی کەلەیاسای کاردا هەیەو کرێکاران ئەتوانن لەبەرامبەر خاوەنکاردا لانیکەمی بەشێک لەمافەکانیان وەدەست بهێنن. هەر لەم بەشەدا کۆمەڵێک ڕێنمایی یاسایی بۆکرێکاران شیکرایەوە بۆئەوەی کرێکاران بتوانن داکۆکی لەمافەکانی خۆیان بکەن لەبەرامبەر خاەوەنکارو کۆمپانیاکاندا.
لەبەشی سێیەم کۆتاییدا: باسی کێشەی کرێکاران و کاریگەرییە دەروونییەکانی لەسەر ژیانی ئەوان کراو ڕێگا چارەکەی لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی چاوان ڕەووفەوە دەست نیشانکرا.
سەرەڕای ئەوەی کەژمارەیەک لەبەرپرسانی ئیداری ناوچەکە لەم پانێلەدا بەشدارییان کرد بەسەرنج و تێڕوانینەکانیانەوە، بەڵام ئەوەی کەجێگای خۆشحاڵییە چەندین کرێکاری کارگە جیاجیاکان بەشدارییان لەپانێلەکەدا کرد بەقسەو باسە کرێکارییەکانی خۆیان و سەرنجی ئامادەبووانیان بۆلای خۆیان ڕاکێشا. بەقسەکانیان ئاماژەیاندا بەخەتەری لەسەر کار دەرکردن، نەبوونی گرێبەستی گونجاو، سەعاتکاری زۆر کەگرفت و گەورەی بۆکرێکاران هێناوەتە پێشەوە.
لەکۆتایی پانێلەکەدا بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشی هەریەکە لەکتێبخانەی گشتی بازیان، دەزگای میدیایی بازیان میدیا، هەروەها پارێزەر ئەرکان حسن و توێژەر چاوان ڕەووف کرد.
ئە لبوومی وێنە کانی پانێلە کە