Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

شەش کرێکار دیوارێک دەڕوخێت بەسەریاندا!

شەش کرێکار دیوارێک دەڕوخێت بەسەریاندا!

دەنگی کرێکار 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٢٠٢٥/٧/١٠ شەش کرێکاری عەرەب زمان ، لەبینایەکی کۆمپانیای سەردار گروپدا کەدەکەوێتە نێوان ڕاپەڕین و طاسلوجەی سلێمانیەوە، حەوزێک بۆ گلدانەوەی ئاو دروست دەکەن، لەئاکامدا دیوارێک بەسەریاندا دەڕوخێت و بەداخەوە یەکێک لەکرێکارەکان گیان لەدەست ئەدات بەناوی (عەبداللە عامری ) تەمەن (۳۲) ساڵ  خێزاندار

و دوانی تریشیان بەسەختی بریندار ئەبێت..

دروستکردنی ئەم حەوزە لەلایەن کۆمپانیایەکی مقاولاتیەوە بووە کەلەکۆمپانیای سەردار گروپی وەرگرتووەو پێئەچێت مەرجی سەلامەتی کارکردنی تێدا نەبێت…کەبەمجۆرە خەتەری مەرگ دەهێنێتە پێشەوەو کرێکاران دەکاتە قوربانی..

دەنگی کرێکار داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکات هەرچی زووترە بەدواداچوون لەم کەیسە بکات و ڕێگاوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر لەهۆکاری کوشتنی ئەو کرێکارەو نەهێڵن هەرجارەو بەپاساوی بێبنەماوە خوێن و ژیانی کرێکاران بەهۆی ڕووداوی کارەوە هەروا بەفیڕۆ بڕوات…

Related posts

“ لەهەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکان کار بەهەزاران کرێکار دەکەن بەبێ ئەوەی گرێبەستی یاساییان بۆ بکەن”

Dangi Krekar

چاوپێکەوتنێکی پێشەنگی تیڤی لەگەڵ کوێستان محەمەد، وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵەیەتی

Dangi Krekar

لەقەزای داقوق کرێکارێ لەکاتی کارکردن گیان لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment