Dangikrekar.com
وتار

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و ڕۆژی جیهانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی لەشوێنیکاردا

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و ڕۆژی جیهانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی لەشوێنیکاردا

هۆشمەند عوسمان- پشکنەر لەدەستەبەری کۆمەڵایەتی

بۆ یەکەمجار بەرواری ٢٨ ی نیسان، ڕێکخراوی کاری نێودەڵەتی (ILO) لەساڵی ٢٠٠٣ ناساندنی ئەم ڕۆژەی ڕاگەیاند بەئامانجی خۆپارێزی لەڕوداوەکانیکارو نەخۆشییە پیشەییەکان لەجیهاندا.

تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بەیەکێك لەپێوەرە بنەڕەتییەکان دادەنرێت بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەک بۆ کاری ئاسایش و بەرهەمدار، بێگومان گرنگی ئەم پرسەو مەترسییەکانی جیاوازە بەپێی جۆری کارو چالاکی ئابوری. پاراستنی کرێکاران لەپێکانی کارو نەخۆشییە پیشەییەکان تەنها لەسودی پاراستنی گیانی کرێکاران و تەندروستیان کورت ناکرێتەوە، بەپێچەوانەوە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەزیادبوونی بەرهەم و گەشەی ئابوری، بەکورتی لەخوارەوە ئاماژە بەهەندێك لەگرنگییەکان دەکەم:

١- پاراستنی گیانی کرێکاران لەڕوداواکان و پێکانەکانی کارو کەهۆکارێك دەبن بۆ مردن و کەمئەندام بوون.

٢- زیادبوونی بەرهەم لەڕێگەی ڕەخساندنی کەشێکی ئارامی کارکردن و کەمکردنەوەی نەهاتنی کرێکار بەهۆکاری پێکانی کارو نەخۆشی.

٣- کەمکردنەوەی تێچوو بەهۆکاری دابینکردنی دەرمان و چارەسەریی.

٤- پاراستنی ناوبانگی پڕۆژەو دروستکردنی متمانە لەلای کرێکاران و وەبەرهێنەران و ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

٥-یەکێك لەپێوەرەکان، پابەند بوونی پڕۆژەو دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتە بەجێبەجێ کردنی پێوەرە نێوخۆیی ونێودەوڵەتییەکان و یاساکان و جێبەجێکردنیان وە بڕیاردەدات لەسەر بەدامەزراوەیی بوونی کارگێڕییەکان.

بەداخەوە خاوەنکارەکان، بەئامانجی کەمکردنەوەی تێچووەکان لەکۆمپانیاکان و پڕۆژەکان بەتایبەت پڕۆژە بیناسازییەکاندا، پابەندنین بەم پرسە گرنگەوە، خاوەنکاران ناچار دەبن لەداهاتوودا بەهۆکاری ئەو زیانانەی بەریان دەکەوێت بەچەند ئەوەندە قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە جگە لەو ڕێکارە یاساییانەی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر بەیاسایکار..

ئومێدەوارم خاوەنکاران جێبەجێکردنی یاساو ڕێنماییەکانی تایبەت بەتەندروستی سەلامەتی پیشەیی وەك ئەرکێکی زیادە لێینەروانن، بەپێچەوانەوە وەبەرهێنانی ڕاستەقینە لەسەرچاوەی مرۆییدا دەکرێت کەبەبڕبڕەی پشتی دامەزراوەیەکی باش هەژمار دەکرێت.

Related posts

باشکردنی دۆخی ژیان وکار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

Dangi Krekar

ڕاگەیاندنی دەنگی کرێکار سەبارەت بە کەیسی ١٠کرێکاری کارخانەی گرین عێراق و بڕیاری  دادگای کاری  سلێمانی!!

Dangi Krekar

دوو کرێکاری سوتان لەدهۆک

Dangi Krekar

Leave a Comment