Dangikrekar.com
هەواڵ

قەیرانی غاز.. نانەواخانەکانی پەکخست و سەدان کرێکاریش هەڕەشەی بێکارییان لەسەرە

قەیرانی غاز.. نانەواخانەکانی پەکخست و سەدان کرێکاریش هەڕەشەی بێکارییان لەسەرە!

​دەنگی کرێکار – چەمچەماڵ

ئەمڕۆ نانەواخانەکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ بەهۆی گرانبوونی نرخی غازو کەمی دابینکردنییەوە بەناچاری دەرگاکانیان داخست.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کەنرخی هەر بتڵێک غاز لەبازاڕی ڕەشدا ٢٥ هەزار دیناری تێپەڕاندووە، ئەمەش وایکردووە تێچووی بەرهەمهێنان لەقازانجەکەی زیاتر بێت. ​ ​سەرجەم نانەواخانەکان کاریان ڕاگرتووەو مەترسی هەیە چێشتخانەکانیش هەمان هەنگاو بنێن.

​داخستنی ئەم شوێنانە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بژێوی سەدان کرێکار کەژیانیان بەندە بەو کارەوە. ​

خاوەن نانەواخانەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەی کەهیچ پلانێکیان بۆ دابینکردنی سووتەمەنی نییە و تەنها لەڕێگەی کۆبۆنەوە بڕێکی کەم بۆ ماڵان دابیندەکرێت. ​ئەم قەیرانە نەک تەنها باری گوزەرانی هاوڵاتیانی قورس کردووە، بەڵکو مەترسییەکی جدیشە بۆ سەر ئاسایشی خۆراک و ژیانی ئەو کرێکارانەی کە لەم کەرتەدا کار دەکەن.

Related posts

کرێکارانی کارگە و کۆمپانیاکانی ناوچەی بازیان ئایاری ئەمساڵیان لەباوەش گرت!

Dangi Krekar

کرێکارێک لەناو بیردا لە کەلار گیانی لەدەستدا 

Dangi Krekar

دەڤەری ڕاپەڕین: نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکان، کێشە بۆ کرێکارانی ژینگەپارێز دروست دەکات!

Dangi Krekar

Leave a Comment