Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

دەربەندیخان؛ کارەبا گیانی لە کرێکارێکی پڕۆژەی ڕووناکی سەند

دەربەندیخان؛ کارەبا گیانی لە کرێکارێکی پڕۆژەی ڕووناکی سەند

🔻​دەنگی کرێکار – دەربەندیخان

​بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، جارێکی تر کارەساتێکی دڵتەزێن لە شوێنی کار ڕوویدا و کرێکارێکی بەناوی( ڕاستی نەسرەدین)، کارمەندی پڕۆژەی ڕووناکی، لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی لەسەر یەکێک لە ستوونەکانی کارەبا لە قەزای دەربەندیخان، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی سپارد. ​ لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دەربەندیخانە و بڕیارە لە گۆڕستانی (کانی سارد) بە خاک بسپێردرێت. ​ئێمە لە سایتی (دەنگی کرێکار)، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوپیشەکانی، داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت وردتر و بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی (OHS) بکەن، بۆ ئەوەی گیانی کرێکاران لە مەترسییەکانی کاتی کارکردن پارێزراو بێت. دەنگی کرێکار

Related posts

ژیانی سەختی کرێکاران لە وەرزی زستاندا

Dangi Krekar

 ژنانی کرێکار، لەهەرێمی کوردستان، لەبەدەستهێنانی کرێ و هەقدەستدا، ڕووبەڕوی جیاکاری دەبنەوە! 

Dangi Krekar

دۆخی ژنانی کرێکار لەهەرێمی کوردستاندا/راپۆرت

Dangi Krekar

Leave a Comment