Dangikrekar.com
هەواڵ

شۆفێرانی تەکسی لە کەرکوک دژی قەیرانی غاز لەبەردەم کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان گردبوونەوە

شۆفێرانی تەکسی لە کەرکوک دژی قەیرانی غاز لەبەردەم کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان گردبوونەوە ​

دەنی کرێکار کە رکوک

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٤/٢٢ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێرانی تەکسی لە شاری کەرکوک، بەهۆی کەمی و پێنەدانی غازی LPG، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم بینای کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگاکە ئەنجامدا.

شۆفێرە ناڕازییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە نەبوونی غاز و دروستبوونی نۆرە و فشارێکی زۆر لەسەر وێستگەکان،

بووەتە هۆی پەککەوتنی کارەکانیان و زیانێکی گەورەی بە بژێوی ڕۆژانەیان گەیاندووە، چونکە زۆربەیان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان پشتیان بە سووتەمەنی غاز بەستووە.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کارگێڕی کۆمپانیاکە کرد کە بە زووترین کات کێشەی دابینکردنی غاز چارەسەر بکەن و ڕێگری بکەن لەوەی شۆفێران لە نۆرە درێژەکاندا کاتەکانیان بەفیڕۆ بچێت، جەختیشیان کردەوە کە ناتوانن لەژێر ئەم فشارە بەردەوام بن لە کارەکانیان و داوا دەکەن مافە سەرەتاییەکانیان وەک چینێکی ڕەنجدەر دابین بکرێت.

Related posts

“کرێکار ئەترسێت لەوەی کەدەنگبکات و دەربکرێت لەسەر کارەکەی” 

Dangi Krekar

Dear members of Nationwide Council of Protesting Teachers,

Dangi Krekar

لەهەولێر کرێکارێک گیانی لەدەستدا.. هەتا ئەمڕۆ ٥١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە لەکوردستان

Dangi Krekar

Leave a Comment