Dangikrekar.com
هەواڵ

لەهەولێر کرێکارێک گیانی لەدەستدا.. هەتا ئەمڕۆ ٥١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە لەکوردستان

سێ كرێكار كەوتنە ناو چاڵێكەوەو یەكێكیان گیانى لەدەستدا

لەشارى هەولێرەوە

دەنگی کرێــــــکار

لەكاتى نۆژەنكردنەوەى بەشێک لەشەقامی ٣٠ مەتری لەهەولێر، لەو كاتەى حەفارەیەک چاڵێك هەڵدەکەنێت، سێ كرێكار لەنێوچاڵەكەدا گڵى چاڵەكە بەسەریاندا كەوتووەو بەوهۆیەوە یەكێكیان كەخەڵكى ئاكرێیە گیانى لە دەستداوە

ناوی رۆستە م معمەد.  بەرگرى شارستانى هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆى تەنگەنەفەسییەوە ئەو كرێكارە گیانى لەدەستداوە و توانراوە دوو كرێكارەکەی تر ڕزگار بكرێن و ڕەوانەى نەخۆشخانە كراون كەبریندار بوون لەشیان ڕووشاوەو تووشی تەنگەنەفەسی بوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی دەنگی کرێکار، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەم ڕووداوە ٥١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە لەسەراسەری کوردستاندا.

Related posts

کاری منداڵان کێشەیەکی ئابوری و کۆمەڵایەتییە، نەک تەنها کێشەی یاسایی!

Dangi Krekar

ئایا کاتی نانخواردن و حەوانەوە لەکارگەکاندا بەسەعاتکار هەژمار دەکرێت؟

Dangi Krekar

حکومەتی هەرێم و کاری مناڵان لەکوردستان!

Dangi Krekar

Leave a Comment