Dangikrekar.com
وتار

حکومەتی هەرێم و کاری مناڵان لەکوردستان!

دواستوونی دەنگی کرێکار

حکومەتی هەرێم و کاری مناڵان لەکوردستان!
| شاباز مــــــحمود
بەپێی ئاماری کاروباری کۆمەڵایەتی، لەسنوری پارێزگای سلێمانی ١٤٦٦ منداڵی کارکەر هەیە، ئایا بەو جۆرەیە؟
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: لەجیهاندا ژماره‌يه‌كى زۆرى منداڵان ڕۆژانه‌ به‌ كرێ يان به‌بێ كرێ
كارده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌و كارانه‌ش كارگه‌لێكن کەمناڵان کە بۆتەمەنی ئەوان شیاونیەو قەبارەی کارەکەی
قورسترە بەبەراوورد بەتەمەنی ئەوان. له‌وڵاتانى كه‌م گه‌شه‌سه‌ندودا، له‌كۆى هەرچوارمناڵداڵێک، یەک منداڵ
لەتەمەنی ٥ بۆ ١٧ ساڵاندا كارێك ده‌كه‌ن کەئەویش‌ زيان به‌ته‌ندروستى و گه‌شه‌يان ده‌گه‌يه‌نێت.به‌پێى
ئاماری نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌کان، ئه‌فريقا له‌پله‌ى يه‌كه‌مدايه‌ لەكارپێكردنى منداڵان، كه‌ژماره‌ى ئه‌و
منداڵانه‌ى كارده‌كه‌ن ده‌گاته‌ ٧٢ مليۆن منداڵ. هه‌روه‌ها ناوچه‌کانى ئاسياو ئۆقيانووسی هێمن به‌پله‌ى
دووه‌م دێت كه‌ژماره‌ى منداڵانى ئيشكه‌رتێیدا ده‌گاته‌ ٦٣ مليۆن منداڵ.
بەپێی تازەترین ئامار، کۆی گشتی منداڵانی ئیشکەر خۆی لە سەرووی١٦٠ ملیۆن منداڵ دەدات. بەڵام ئه‌وه‌ى
کەجێگای سه‌رنجه‌ له‌ڕاپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كاندا کەهاتووە، ئه‌وه‌يه‌: ناوچه‌كانى ئه‌فريقاو
ئاسياو ئۆقيانووسى هێمن به‌يه‌كه‌وه‌ له‌كۆى ١٠منداڵ ٩ مندااڵێان به‌ئيشكه‌ر هه‌ژمارده‌ دەكرێن. ئه‌و
ژماره‌يه‌ى له‌منداڵانى ئيشكه‌ر كه‌ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ ئاماره‌كەدا‌ له‌هه‌ردوو ئه‌مريكادا ١١ مليۆنو لە ئه‌وروپا
و ئاسياى ناوه‌ڕاستدا ٦مليۆن و لەوڵاتانى عه‌ره‌بیشدا يه‌ك مليۆن مناڵى ئيشكه‌ر هه‌یە. هەموو ئه‌و ژمارانه‌ش
به‌پێى ڕێژه‌ى سه‌دى ده‌كاته‌ ٥%ی مناڵانى لەناوکاردا لەهه‌ر دوو ئه‌مريكادا، ڕێژەی لە ٤% مناڵانى
ئه‌وروپاو ئاسياى ناوه‌ڕاست وڕێژەی ٣% مناڵانى وڵاتانى عه‌ره‌بيش له‌ناو كاردان. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدايه‌
کەڕێژه‌ى سه‌دى له‌و وڵاتانه‌دا زياتره‌ كه‌داهاتيان كه‌متره‌و ژماره‌شيان زۆرتره‌ له‌و وڵاتانەى کەداهاتيان
مام ناوه‌ندييه‌.. ڕێژەی ٩%ى كۆى هەموو ئه‌و منداڵانه‌ى کەكارده‌كه‌ن له‌و وڵاتانه‌دان كه‌ داهاتيان
مامناوه‌ندى ونزمه‌. ڕێژەی ٧%ى كۆى ئه‌و منداڵانه‌ش له‌و وڵاتانەدا‌ن كه‌داهاتيان مامناوه‌ندى و به‌رزه‌.
هه‌روه‌ها ٨٤ مليۆن منداڵى ئيشكه‌ر كه‌ لە٥٦%ى منداڵان كاركه‌ر پێك ده‌هێنن له‌و وڵاتانه‌ ده‌ژين كه‌
داهاتيان مامناوه‌ندییه‌. پرسیارەکە ئەوەیە داخۆ هه‌رێمى كوردستان چه‌نده‌ هاوكارى ڕێكخراوه‌ بيانى و
ناوخۆييه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئاشكرا کردنی ژماره‌ى منداڵانى ئيشكه‌رو كه‌م كردنه‌وه‌ى ناڕه‌حه‌تييه‌كانيان؟ ئایا
بیر لەوە کراوەتە ڕێگا لە کار پێکردنی مندا ڵان بگرن؟ ئایا حکومەتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئاماری
دروستی منداڵانی کارکەر دەزانن؟ ئایا ناکرێت ڕێگا لەو دیاردە خراپە بگیردرێت بۆ ئەوەی منداڵان
بگەڕێندرێنەوە بۆ نێو ژینگەی منداڵانەی خۆیان؟
ئەمانە هەموو مایەی ئەوەیە کەبتوانرێت منداڵان بەهرەمەندبن لەجیهانی منداڵانەی خۆیان هەر لەڕێگای
دابینکردنی خۆێندنەوە هەتا دەگات بەدابینکردنی لانیکەمی ژیانێکی شایستە بەمنداڵان .. دەتوانرێت هەمووئەمانە
بکرێت لەم هەرێمەدا ئەگەر دەسەڵاتداران بیانەوێت، ئەوەندەش ئیمکاناتی ماددی و پارە هەیە کەبخرێتە خزمەت
ئەوانەوە هەتا لەم ڕێگایەوە منداڵان چارەنوسێکی باشتریان لەئێستایان هەبێت.. بەدڵنیاییەوە، دەتوانرێت، بەڵام ئایا
ئەم دەسەڵاتە پلان و نەخشەیەکی لەم جۆرە ئەخاتە خزمەت خەڵک و بەتایبەتیش منداڵانەوە کەئیتر نەبن بەبەشێک
لەمەسئولیەتی بژێوی خێزانەکانیان؟

Related posts

 بێبایەخی ژیان و مافەکانی کرێکارانی کوردستان لەسایەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمەوە

Dangi Krekar

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

Dangi Krekar

ژمارە ٦٠ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

Leave a Comment