Dangikrekar.com
وتار

حکومەت زۆر دەمێکە وەڵامی موچە خۆری کەرتی گشتی داوەتەوە، بەڵام موچە خۆران قانع نابن !!

حکومەت زۆر دەمێکە وەڵامی موچە خۆری کەرتی گشتی داوەتەوە، بەڵام موچە خۆران قانع نابن !!

مەهدی ڕەسوڵ

ئەگەر کەمێک بگەڕێینە بۆدواوە،لەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و ڕێک ئەوکاتەی کە حوکمەت دەستی برد گوایە بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی، وەبیرمان دێتەوە کەسەرەتا دەستی برد بۆ کەم کردنەوەی کارمەندی فەرمانگاکان، جێگۆڕکێی کرێکاران وفەرمانبەرانی کەرتی گشتی و دواجار پاشە کەوتی موچەو دەست بردن بۆ خزمەت گوزارییە گشتیەکان و کەم کردنەوەیان. هاوکات هێنانە پێشەوەیسەدان کۆمپانیای کەرتی تایبەت لەبوارە جیاجیاکانداو بایەخ دانێکی بێوێنە بەکەرتی تایبەت وسەرپشک کردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ بەکار خستنی هەر سیستمێک کە لەقازانجیاندا بێت.

گرتنە بەری ئەم سیاسەتەی حکومەتو دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، لەڕاستیدا داهێنانێک نییە کەهەڵبژاردەی خۆیان بێت، بەڵکو وەڵامە بەسیستەمو بەرنامەیەک کەبەجۆرێک لەجۆرەکان وەک جێگرەوەی سیستەمێک بێت بۆئەم قۆناغە. ئەمەی ئێستا لەهەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت بازاری ئازادەو حکومەتی هەرێم چەندین جارئەمەی ڕاگەیاندووەو نەیشاردوەتەوە.ئەمە قۆناغێکیڕاگوزەرەو ئیتر شتێک نامێنێتەوە بەناوی کەرتی گشتی لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بەتایبەتیلەسێکتەرە خزمەت گوزارییەکانیوەک پەروەردە، کارەبا، ئاو، تەندروستی و هەرشتێک کەلەخزمەتی گشتیدا بێت.

حکومەت بۆ هەموو شتێک ئاڵتەرەناتیڤی خۆی هەیە، بەڵام هێشتا بەئەندازەی پێویست نییەو هێواش هێواش دەیباتە پێشەوە. بەم پێیەچیتر حکومەت شتێکی نامێنێتەوە کەخۆی جێبەجێی بکاتتەنها پۆلیس و دادگاو هێزە ئەمنیەکان نەبێت، ئەویش تەنها لەپێناوی پاراستی ئەمنیەتی کەرتی تایبەتدا. هەربۆیە تەنها کارێک کەدەزگا ئیداریەکان دەیکەن کۆکردنەوەی باج و سەرف کردنی بودجەی تەشغیلییە بەسەر کومپانیاکانداو هەر خۆیشی خاوەنی زۆرێک لەو کومپانیایانەیە. بەڵام ئایا بازاڕی کارو هێزی کار لەسایەی ئەم سیستەمە تازەو نامۆیەدا چی لێدێت؟موچە خۆران ڕووبەڕووی چی دەبنەوە بەم دۆخەی ئێستاوە، وە چۆن بەرپەرچی ئەم سیاسەتە ئەدەنەوە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە لای کرێکاران و فەرمانبەرانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت بەندە بەیەک ڕیزی چینی کرێکارەوە، بەندە بەبەهێزی سەنگەرو جەبهەی ئەوانەوە. هەربۆیە بێ وەڵامی حوکمەت و زیکزاک و خۆدزینەوەکانی لەبەرامبەر ژیان و گوزەرانی خەڵکدا، ڕێک پشتگیری هەرچی زیاتری کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانە، مانای درێژەدانە بەپرۆسەی کۆتایی هێنان بەکەرتی گشتی کەوێرانکردن و لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی ژیانی خەڵک و تەنانەت چارەنووسی زیندوومانوەشیان. زیاتر پشتگیری کردنە لەکەرتی تایبەت و کۆمپانیان.

ئەوەی کەخەڵك لەڕابردووداو هەتا ئێستاشئاواتی پێ دەخوازێت، شتێك بوو بەناوی سۆسیالیستییەوە، کەپێی دەووترا سەرمایەداری دەوڵەت،  حکومەت خۆی هەمدەستەیەکییاسادانەرو هەم جێبەجێکاریشبوو. کۆمەڵێک زەمانەتی تێدا بەفەرمی ناسرابوو، بۆنموونە: بۆخزمەتگوزارییەکان پارەیەکی ڕەمزی لەخەڵک وەردەگیرا. ئەم جۆرەحکومڕانیە هی سەردەمی دووقوتبی بوو،جیهان سیستەمی سەرمایەداری جیاواز سایەی کردبوو بەسەریدا.هەموو ئەوانەی جێگای نفوزی یەکێتی سۆڤیەت بوون کەعێراق بەشێک بوو لەو.دوای کۆتایی هاتنی قوتبی سەرمایەداری دەوڵەتی، ئیتر بازاڕی ئازادی جیهانیسایەی کرد بەسەریداو بەم هۆیەوە ئێمەش ئەمڕۆ حەلقەو بەشێکین لەو بازاڕی ئازادە. ئەم هەلومەرجە جیهانی داگرتووەو چینی کرێکاریش لەبەرامبەریدا درێژە بەخەبات ئەداتهەتا گەیشتن بەژیانێکی باشتر.

هەرێمی کوردستانیش دابڕاو نییە لەو کێشمە کێشەو هەرئێستا موچە خۆرانی کەرتی گشتی خەبات دەکەن بۆزامن کردنی مافە زەوت کراوەکانیان. سەرکەووتنی خەباتی موچەخۆران لەگرەوی هاتنە مەیدانی هاوچینەکانیاندایە ،هەڵبژادنی ڕابەرایەتییەکی بەرچاو ڕوون و تۆکمە دەتوانێت مل بەدەسەڵات کەچ بکات وخواستەکانی خۆی بەتۆپزی بەسەردا بسەپێنێت.

Related posts

مانگرتنی گشتی کارمەندان لەسلێمانی وگەرمیان و ڕاپەڕین دەستی پێکرد !

Dangi Krekar

مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای خواردنەوە گازییەکانی بەغداد سەرکەوتووانە کۆتایی هات!

Dangi Krekar

“لە ئەگەری فەوتانی ساڵێکی خوێندندا، لایەنی پەیوەندیدار بە هۆکار دەزانین”

Dangi Krekar

Leave a Comment