کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا دیسان
دەنگی کرێکار /گە رمیان
قوربانی شوێنی کار دوێنی ٢٠٢٣/١١/٧لە سنووری گەرمیان لە کاتی کارکردندا کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لەگوندی قەڵەبڵاخەوە. تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (عومەر جەلیل ئیبراهیم) لەدایکبووی ساڵی 1996 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار .کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو. ئاشکراشیکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی، قوربانییەکە کرێکاری کێڵگەی پەلەوەربووە لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.