Dangikrekar.com
هەواڵ

سەرکەوتنی گەورەی مانگرتنی کرێکارانی ئۆتۆمۆبیل دروستکردن لەئەمەریکا(UAW) 

سەرکەوتنی گەورەی مانگرتنی کرێکارانی ئۆتۆمۆبیل دروستکردن لەئەمەریکا(UAW) 

ئامادەکردنی راپۆرت/ رزگار رەسوڵ لەنوێنەرایەتی دەرەوەی دەنگی کرێکار.

یەکێتی کرێکارانی ئۆتۆمۆبیل دروستکردن لەئەمەریکا کەناسراوە بە( UAW) کورتکراوەی(United Auto Workers) لەناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ٢٠٢٣ لەهەرسێ کۆمپانیا سەرەکەیەکەی دیترۆیت( جەنەڕاڵ مۆتۆڕGM، فۆرد ford وستێلانتیس Stellantis) مانگرتنیان راگەیاند. داواکاریە سەرەکیەکان بریتی بوون لە زیادکردنی حەقدەست، وباشترکردنی سوودمەندیەکانی کاتی خانەنشین بوون وهەندێک داواکاریتر. ئەم یەکێتیە کرێکاریە زیاتر لە٤٠٠ هەزار ئەندامی هەیە لەهەرسێ کۆمپانیدا، و بەچالاکترین یەکێتی کرێکاریی دادەندرێت لەئەمەریکا. • جەنەڕاڵ مۆتۆڕ ساڵانە نزیک بە٢ ملیۆن ئۆتۆمۆبیل بەرهەم دێنێت. بڕی قازانجی ساڵی ٢٠٢٢ی بریتی بووە لە ٢١٨٠٠ ملیار وهەشت سەد ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی. نزیکەی ١٦٧ هەزار کرێکا وکارمەندی هەیە لەئاستی هەموودنیادا. • کۆمپانیای فۆڕد یەکێکیترە لەو کۆمپانیا گەورانەی دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل و تەنیا لەئەمەریکادا زیاتر لە ٨٦ هەزار کرێکار وکارمەندی هەیە، و ساڵی ٢٠٢٢ نزیک بە٢ ملیۆن ئۆتۆمۆبیلی خستۆتە بازاڕ ، وبڕی ٢٦٧٠٠ ملیار و٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی قازانجی بووە. • کۆمپانیای ستیێلانتیس، بەهەمان شێوە یەکێکە لەگەورە کۆمپیانیاکانی ئەمەریکا بۆدروستکردنی ئۆتۆمۆبیل. ٢٧٠ هەزار کرێکار وکارمەندی هەیە لەئاستی دنیادا. ساڵی ٢٠٢٢ ٦ ملیۆن ئۆتۆمۆبیلی بەرهەم هێناوە. نزیک بە١٨ ملیار دۆلاری ئەمەریکی قازانجکەی بووە. کرێکارانی مانگرتوو داوای بردنەسەری حەقدەستەکانیان بوون بەبڕی ٣٦٪ وزیادکردنی پارەی خانەنشینیان وهەروەها دابەشکردنی بەشێک قازانجی ساڵانە بەسەرکرێکاراندا ویارمەتی کرێکاران لەزیادکردنی رۆژەکانی پشوو ونەخۆشی بەحەقدەستی تەواوە وە وچەندین داخوازی دیکە.

دوای پتر لە٦ هەفتە لەمانگرتن، نوێنەرانی یەکێتی کرێکارانی ئۆتۆمۆبیل لەگەڵ نوێنەرانی هەرسێ کۆمپنیای دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل گەیشتنە رێکەوتنێک کەتێیدا زۆرینەی داخوازیەکانی کرێکارانی مانگرتووی تێدا فەراهەمکرا بۆماوەی ٤ساڵ و٨مانگی داهاتوو. ئەمەش بەیەکێک لەسەرکەوتنە گەورەکانی بزووتنەوەی کرێکاریی ویەکێتیەکەیان ئەژماردەکرێت لەئەمەریکا.

گرنگترین دەستکەوتەکانیش ئەمانەبوون:

١-زیادکردنی حەقدەست بەبڕی ٢٥٪.

٢-زیادکردنی بڕی ١٢٠٠ دۆلار بۆئەو بڕپارەیەی کەکرێکاران ساڵانە وەک بەشێک لەقازانجی کۆمپانیا وەریدەگرن.

٣- پێدانی ٥ چەکی ٥٠٠دۆلاری بەکرێکارانی خانەنشیکراو.

٤- پێدانی بڕی ٥٠٠٠هەزار دۆلار وەک پشتیوانی لەم کاتەدا کەئابووری هەڵئاوسانی هەیە.

٥- ئەم رێککەوتنە بۆماوەی ٤ساڵ و٨مانگە،

بەڵام کرێکاران بۆیان هەیە مانگرتنی دیکەش ئەنجامبدەن، کاررابگرن لەوماوەیەی کەرێککەوتوون لەسەری.

٦- بەڕەسمیکردنی ئەوکرێکارانەی کەوەک کریکاری کاتی کاریان دەکرد، وبەهرەمەندبوونیان لەهەموو دەستکەوت وسوودمەندیەکان.

٧- زیادکردنی ٢هەفتە پشوو بەحەقدەستی تەواوەوە بۆکرێکاران بۆئەوەی کرێکاران بتوانن لەگەڵ خێزان ومنداڵەکانیان کاتی زیاتر بەسەربەرن.

٨- دووبارە خستنەوەگەڕی بەشێک لەکۆمپانیای ستێڵاتیس لەویلایەتی ئەلەنۆیز کەلەمانگی شوباتی ٢٠٢٢ دا داخراوە و١٥٠٠ کرێکار کاریان تێدا دەکرد. شایانی باسە کەدەنگی کرێکار نامەی پشتیوانی خۆی بۆئەو مانگرتنە دەربڕی ،

ونامەکە بەزمانی ئینگلیزی لەرێگەی نوێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوەی وڵات گەیەندرایە دەست نوێنەرایەتی یەکێتی کرێکاریەکە وکرێکارانی مانگرتوو، دیارە زۆر جێگەی خۆشحالیان بوو.

 

Related posts

دەڤەری ڕاپەڕین: مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز، سەرکەوتنی بەدەستهێنا!

Dangi Krekar

قەوارەی هەرێم..ئینجا بەمن چی!

Dangi Krekar

وێنەیەک لەچەمچەماڵەوە !          

Dangi Krekar

Leave a Comment