Dangikrekar.com
گفتوگۆ

ماف و خواستی کرێکاران هێندە زۆرن، هەر ئەوەش دەتوانێت کرێکاران ڕێکخراو بکات

ماف و خواستی کرێکاران هێندە زۆرن، هەر ئەوەش دەتوانێت کرێکاران ڕێکخراو بکات

  سازادانی مەحمود حەلاق

 

کرێکارانی بەڕێز!

لەژمارەی پێشووی دەنگی کرێکاری ژمارە ٧٢ دا گفتۆگۆیەکمان سازکرد لەنێوان دەنگی کرێکارو چەندین کرێکار لەکارگە جیاجیاکانی سنوری سلێـــــمانیدا.. بەڵام جێگای خۆیەتی لێرەدا پۆژش بهێــــنینەوە بۆ کرێکارانی ئازیز کەدەبوا لەکۆتایی بەشی یەکەمدا ئاگادارمان بکردنایەتەوە کەئەم چاوپێکەوتنە لەبەرئەوەی کاتی زۆری چەند سەعاتی خایاند، بەو پێـــــیەش ناچارین کە لەچەند حەلقەیەکدا پێشکەشتان بکەین.. دووبارە داوای لێـــــبوردن ئەکەین..

 

دەنگی کرێکار: کاکە ڕەش ئێوە بەرنامەیەکتان نیە، یان بیرتان لەوە نەکردووەتەوە کەلەنێو خۆتاندا بتوانن گروپیکی کرێکاری دروست بکەن و لەسەرەتادا لەگەڵ ئەوانەی کەفعلا جێگا متمانە بن، ئینجا ووردە ووردە گەورەتری بکەنەوە بۆئەوەی لەداهاتوودا بیکەن بەڕێکخراوێکی واقیعی کرێکارانە لەپێناوی خۆتاندا هەتا بتوانێت ئەو ڕێکخراوەیە وەکو سەنگەرو چەکێکی دیفاعی بەکار بهێنرێت لەبەرامبەر زوڵم و هجومی خاوەنکارو کارگەو کۆمپانیاکاندا بۆسەر ژیان و گوزەرانتان؟! ئەم پرسیارە بۆ هەمووتانە، من ئەمەوێت کەمێک لەسەر ئەم بابەتە مناقشات بکەین!

کاکەڕەش: کاک محمود، ئەوە قورسە، یەعنی دروستکردنی کۆڕو کۆمەڵی کرێکاری.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من لەوە دڵنیام کەبەبێ ئەوە کرێکار هیچی بۆ ناکرێت.. تۆ سەیرکە! ئەم میلەتی کوردە بۆچی وای بەسەر هاتووە، بۆ ئاوا داماوکراوەو هەموو شتێکی بەسەردا فەرزکراوەو کەچی هەر قبوڵی ئەکات! بۆچی بەمجۆرەی ئێستا یاری بەژیان و بە مستەقبەلیشی ئەکرێت، بۆچی قبوڵی ئەکات و ئامادە نیە ڕەدێکی هەبێت؟ من خۆپیشاندان و مانگرتنم پێباش نیە، بوونیان خراپ نیە لەچاو بێدەنگیدا، بەڵام هیچ شتێک ناگۆڕڕێت لەژیانی خەڵک، چونکە مانگرتن و خۆپیشاندانەکە نەبووەتە هۆی زەرەر بۆ دەسەڵات و کۆمپانیاکانی حزب، نەبووەتە هەڵوێستێکی گەورەی ناو کۆمەڵگا وهەمووی بگرێتەوەو هەموو بەیەکجار بهێنێتە دەرەوەو هەرچی سێکتەرە بوەستێنرێت.. ئەگەر تۆ ڕایەکی ترت هەیە، باسیبکەیت بۆئەوەی هۆکارەکەی تێبگەین..

حمەحسین: دەمخۆش کاکە ڕەش، بەڵام بیرت نەچێت بەتەنها شوێنیک ئەوە ناکرێت، ئەبێت هەمووی بگاتە باوەڕێک کەدەبێت پێکەوە شتێک بکەین.. من باوەڕم وایە کرێکار بەمزوانە نایەتە پێشەوە، هەر کرێکاریش نیە، خەڵکەکەش وایە، تەبیعەتی خەڵکی ئێمە وایە، حەز بەکۆیلایەتی ئەکات، هەزار ساڵە  باسی دەستگرتن بەکڵاوی بابردوەوە ئەکات، ئینجا قوڕبەسەرییەکەش ئەوەیە هەمووی جنیۆ ئەدات، تف ولەعنەت لەم دەسەڵات و حکومەتە ئەکات، کەچی ئامادە نیە دیفاع لەخۆی و دراوسێ و کەس وکاری بکات..

کاکە ڕەش: من لەگەڵ هەندێک لەقسەکانی کاکە حمەدا نیم.. کاکە هەرچی هاتووە لەم حزب و لایەنانە دەستی خەڵکیان بڕیوە، هەمووشیان وان بەبێ جیاوازی، یەک قوماش و یەکشتن بەوانەشەوە کەئۆپۆزیسیۆنن، هەموو هەر درۆئەکەن، ئێ کاکە حمە گیان ئیتر خەڵک ناحەقی نیەو چۆن ڕیشی خۆی تەسلیم بکات.. ئەوە ڕاستە قورسەو هەروا ئاسان خەڵک لەدەوری یەکتری کۆنابێتەوە.. بەڵام کاکە حمە بیرت نەچێت خەڵک زۆر عاقڵانە مەوقیفی هەیە لەگەڵ ئەم حکومەت و حزبانەدا، خەڵک بەگشتی و زۆرینەی هەرە زۆریشە کەلەڕیشەوە دژی ئەم دەسەڵات و حوکمڕانیەیە، بەگۆشت و ئێسقان زوڵمی ئەمانەی چەشتووەو  باش باش تێگەیشتووە، کەواتە باشترین دەستکەوتی بۆخۆی هێناوە بەناسینی ئەوان.. ناسینی ئەوان بەمجۆرەی ئێستاو لەڕیشەوە ڕێگای بۆخۆی کردۆتەوە کەچی بکات.. ئێ ئەوەش کاتی دەوێت هەتا بزانێت چی بکات..

شێخ مامەند:  وەڵڵا ئافەرم کاکە ڕەش.. ئێ کاکە هێشتا لایەنێک حزبێک لەئارادا نیە کەخەڵک ئەویش تاقیبکاتەوە هەتا ڕیشی خۆی تەسلیم بکات..

قارەمان: ئێوە ڕاست ئەکەن، بەڵام بۆ ئەبێت کرێکار چاوەڕێی حزبێک بکات هەتا ڕزگاری بکات، ئێمە ئێستا نزیک هەزار کرێکار ئەبین، ئێ کارگەکەی کاکە ڕەش و حمەحسین و حمەومینیش ئەگەر زیاتر نەبێت کەمتر نیە، ئایا ئەگەر هەمووی پێکەوە بن و یەکگرتووبن کارگەو مەعمەل چی پێئەکرێت! وەڵلا ئەتوانین هەموو شتێک بکەین

کاکەڕەش: ئەی ئافەرم قارەمان بۆخۆت و قسەت.. ئێ بەقوربان کێشەکەش ئەوەیە.. ئەگەر نزیک هەزار کرێکار لێرەو ئەوانی تریش لەوێی ولەلا، فعلا مەعمەل هیچی بۆناکرێت، ئینجا خۆ ئێمە لەجەبهەی شەڕدا نین وخاوەنی تۆپ و ساروخ و درۆن نین، شەڕی ئێمە تەنها خواست ومافەکانمانەو ژیانێکی باشتر لەئێستامان کەهەمووی زوڵمە لەکرێکار دەکرێت. ئێمە تەنها خواست و مافمان هەیە، چی بکەین بۆئەوەی مافەکانمان نەخورێت و خواستەکانمان جێبەجێ بکرێت؟

دەنگی کرێکار: کاکە شێخ مامەند تۆ شتێکت نەووت!

شێخ مامەند: وەڵا چی بڵێم کاک محمود، بابەت و قسەکان گەرم و خۆشن، لەکاتی قسەکاندا هەندێک شتم بۆ ڕون بووەوە کەپێشتر درکم پێنەئەکرد، خەریکم باشتر تێئەگەم..

کاکەڕەش: شێخە گیان ئەڵێت خەریکم باشتر تێئەگەم.. ئێ بەڕاستیش ئەوەیە کێشەو گرفتی سەرەکی خەڵک و کرێکار.. تێگەیشتن کلیلی چونەژورەوەیە.. بەڵام تێگەیشتن لەوەی کەچۆن مافەکانت پێشێل ئەکرێت وئەخورێت و وەڵام بەخواستەکانت نادرێتەوە هەر بەتەنها بەس نیە، بەڵکو تێگەیشتنیش لەوەی کەکرێکار ئەگەر دەستەجەمعی و یەکگرتووبن موهیمترە.. فعلا هێشتا ماویەتی کەتێبگەین بۆئەوەی بزانین چی بکەین..

حمەومین: وەڵا برادەرینە ئەوەی کەئێوە باسی ئەکەن هەر نابێت! جا کەی خەڵکی ئێمە ئاوا بیردەکەنەوە، جا ئەگەر خەڵک وایان لیبێت و بگەنە ئەو ئاستە، وەڵا ئیتر وابزانن کەدنیا گۆڕاوە.. کاکە ئەو خەڵکە حەقی هیچیان نیەو هیچ ناکەن، ئەترسن، ئەرەوەڵا ئەترسن و حازرنین خۆیان بڕەنجێنن.

درێژەی چاوپێکەووتنەکە بەردەوامە لەژمارەکانی داهاتوودا…

Related posts

دەنگی کرێکار بەردەوامە لەبەدواداچوونی کێشەی کرێکاران ..

Dangi Krekar

کۆمپانیاکان و دەنگۆی زیادكردنی مووچەی ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

دە نگی کرێکار ژمارە ٥٤ جاپکرا لێرە وە بە شێوە پیدی ئێف بیبینن

Dangi Krekar

Leave a Comment