Dangikrekar.com
هەواڵ

لەتیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارو نوێنەرانی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کرد

سەرلەبەیانی ١٠/٩/٢٠٢٣ هەریەکە لەتیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارو نوێنەرانی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کرد

لەسلێمانی. شاندەکە پێکهاتبوون لەمصطفی محمد سکرتێری ڕێکخراو، وەستا ئیبراهیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی، شاباز محـــمود بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو..

هەروەها محــــمود حلاق خاوەنی ئیمتیازی دەنگی کرێکارو وەستا مهدی رسول سەرنوسەری دەنگی کرێکار. کۆبوونەوەکە بەمەبستی هەمانهەنگی لەنێوان بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارو ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی و بەڕێوەبەرایەتی ناوبراودا.

لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز بێستوونی شەهید جەباری بەڕێوەبەردا دانیشتنێکی یەک کاژێری کرد لەپێناوی خزمەتکردنی کرێکاران و خەڵکی نەدار لەبواری تەندروستی و گەیاندنی هاوکاری لەڕێگای کەناڵەکانی ئەوانەوە.. دوای قسەوباسەکان، بەڕێوەبەر نیەتی جددی  کۆمەک و هاوکارییەکانی خۆی دەربڕیوو ئامادەیی خۆی نیشاندا لەوچوارچێوەیەی کەئەو دەتوانێت کاری لەسەر بکات،

Related posts

workers voice No.8 , The First Worker’s Journal in Kurdistan-Iraq January 2024

Dangi Krekar

دادگای کاری سلێمانی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی بەقازانجی کرێکاران یەکلایی کردەوە!

Dangi Krekar

کام جۆر خەبات بۆ ئێستا گونجاوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment