ئه‌و قه‌رزانه‌ی که کرێکار هه‌یه‌تی لەلای خاوه‌نکار، مافێکی یاساییە و ئەبێ بدرێتەوە!
دەنگی کرێکار
بەشێکی زۆرلەکرێکارانی کوردستان، بەتایبەت ئەوانەی کە لەکەرتی تایبەتدا کاردەکەن لەنێویشیاندا ئەو کرێکارانەی لەسێکتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی کاردەکەن، بۆنمونە کرێکارانی ژینگەپارێز قەرزیان لەلای خاوەن کارەکانیانەو بەهەرهۆکارێکەوە بێت ماوەیەکی بەسەردا تێپەڕیوەو قەرزەکە نەدراوەتەوە، وەیان کومپانیاکان وازیان لەو شوێنکارەکە هێناوەو کومپانیای ترجێگەی گرتوەتەوەو کۆمپانیاکە چەردەیەک پارەی کرێکارقەرزارە .
بۆ چارەسەری ئەم جۆرە حاڵەتانە، یاسای کار لەبەشی پەیوەندیەکانی کاردا، بەیاسا پارێزگاری لەمافی ئەوکرێکارانە دەکات، بۆنمونە: لەیاسای ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٨٧ی عێراقدا کەئێستا لەکوردستان کاری پێدەکرێت، لەمادە ١٢دەڵێت:
ئه‌و قه‌رزانه‌ی که‌کرێکار هه‌یه‌تی لای خاوه‌نکار وه ده‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ندی کارن، قه‌رزێکی جیاوازن له‌هه‌موو ده‌رامه‌ته‌کانی خاوه‌نکار که‌به‌گوێره‌ی یاسا قه‌رزاره‌و تەنانەت میراتگری کرێکاره‌که‌ش ده‌توانێت خاوه‌نداری بکات به‌گوێره‌ی یاسا.. هەروها لەمادەی١٤ی هەمان یاسادا دەڵێت:
له‌کاتی فرۆشتنی شوێنکار یان به‌کرێدانی، خاوهنکارە تازه‌که پێویسته پابه‌ند بێت بەو ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌وه که له‌نێوان خاوهکارهکهی پێش خۆی له‌گه‌ڵ کرێکاره‌که هەیبووەو هەمو ئه‌و مافانه‌ی پێبداتەوە که‌ده‌که‌ونه سهرخاوهنه کۆنه‌که‌ش.
کرێکارانی کەرتی تیبەت لەهەرجێگایەك لەم جۆرە کێشەیەیان هەیە، دەتوانن لەڕێگای یاساوە داوای بکەن ئەگەر نا‌ئومێد بوون لەوەی خاوەنکار لەڕێگای ئاساییەوە قەرزەکانیان پێناداتەوە.