Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

کارەسات لە کاتی ئەرکدا دوو کارمەندی کارەبای گەرمیان گیانیان لەدەستدا

کارەسات لە کاتی ئەرکدا دوو کارمەندی کارەبای گەرمیان گیانیان لەدەستدا 

​دەنگی کرێکار – گەرمیان

ئەمشەو٢٠٢٦/٢/٧ سنووری ئیدارەی گەرمیان و فەرمانبەرانی کەرتی کارەبا بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی دوو کارمەندی دڵسۆزیان پێگەیشت، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیدا بوونە قوربانی.

​ناسنامەی قوربانییەکان ​بەپێیزانیاری گە یشتوو بە دەنگی کرێکار ، ئەو دوو کارمەندەی فەرمانگەی کارەبای گەرمیان کە ئەمشەو لە کاتی چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەبادا گیانیان سپاردووە، پێکهاتوون

لە​خالید عەباس حسین  .​ئەحمەد حاجی ڕەشید ​چۆنیەتی ڕووداوەکە ​ئەم دوو کارمەندە لە کاتێکدا سەرقاڵی چاککردنەوەی گرفتێکی تەکنیکی و گەیاندنی ڕووناکی بوون بە هاوڵاتیان، دووچاری تەزوویەکی بەهێزی کارەبا بوون. سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنیان، بەداخەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا و جەستەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

Related posts

بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری، پێویسە جۆرەکانی بێکاری بناسین!

Dangi Krekar

ئوسترالیا؛  کرێکارانی دیلیڤەری سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

Dangi Krekar

باشکردنی دۆخی ژیان وکار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

Dangi Krekar

Leave a Comment