یاسای کاری نوێ، تایبەت بەخانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی!
ئامادەکردنی بەشی یاسایی دەنگی کرێکار
دوای ئەوەی ئاڵوگۆڕ لەیاسایکاری ژمارە ٣٩ ساڵی ١٩٧١دا کرا لەلایەن حکومەتی عێراقەوەو پاش داڕشتنەوەی بەهەندێک جیاوازییەوە لەیاسایکاری نوێی ژمارە ١٨ ساڵی ٢٠٢٣، لەبەشێکی تایبەت بەخانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا، ئەگەرچی ڕێژەو بڕی بەشداربوونی کرێکارو خاوەنکار بەڕێژەی %١٧ وەکو خۆی ماوەتەوە، بەڵام هەندێک بڕگە بەقازانجی کرێکاران یەکلایی کراوەتەوە، وەك:
مادەی (١٤)دا بەمشێوەیە:
یەکەم: کرێکار لەسەدا پێـــنج ئەدات بۆ کرێ و دەرماڵە بۆ بەشی خانەنشینی. خاوەنکاریش لەسەدا ١٢ کرێ ودەرماڵە. { ڕێژەی لەسەدا هەشت بۆ خانەنشینی، ڕێژەی لەسەدا یەک بۆ پێکانی کار، لەسەدا یەک بۆبێکاری، ڕێژەی لەسەدا ٢ دەستەبەری تەندروستی}
دووەم: ڕێژەی لەسەدا هەشت کرێ و دەرماڵە. لەم بڕگەیەدا حکومەت لێپرسراوکراوە.
ماددەی (٢٩)ی یاساکە تایبەتە بەبەشی خانەنشین بوون، بەمشێوەیە:
١- ئەبێت کرێکاری پیاو٦٠ ساڵ و کرێکاری ژن ٥٨ ساڵ تەمەنیان تەواو کردبێت و١٥ ساڵیش خزمەتیان هەبێت، ئینجا دەتوانن داوای خانەنشینی بکەن.
٢- ئەبێت کرێکاری پیاو٦٠ساڵ و کرێکاری ژنیش ٥٥ ساڵ تەمەن تەواو کردبێت و٢٠ ساڵیش خزمەتیان هەبێت ئینجا دەتوانن داوای خانەنشینی بکەن.
٣- ئەگەر پیاو تەمەنی ٥٠ ساڵ و ٣٠ ساڵ خزمەتی هەبێت و ژنیش تەمەنی ٥٠ ساڵ و ٢٥ ساڵ خزمەتی هەبێت ئینجا دەتوانن داوای خانەنشینی بکەن.
مادەی (٣٠) یاساکە:
یەکەم: میراتگر(وارث)کرێکار: ئەگەر کرێکارەکە دەستەبەرکراوبێت، مافی وەرگرتنی موچەی خانەنشینیان هەیە بەبێئەوەی تەمەن و خزمەت ڕەچاوبکرێت لەکاتی مردنی کرێکارەکەدا.
دووەم: ئەگەر کرێکاری دەستەبەکراو وازی لەکار هێنا بوو دوای ئەوەش کۆچی دواییکرد بەمەرجێک ١٥ ساڵ خزمەتی کەمتر نەبێت، ئەوا میراتگرەکانی مافی وەرگرتنی خانەنشینیەکەیان هەیە.
مادەی ٣١ لەیاساکە نوێیە:
بۆ کرێکاری دەستەبەرکراوی ژن، ئەگەر هاوسەرگیری کردبێت یان مێردەکەی کۆچی دوایی کردبێت یان جیابووبیتەوە لەهاوسەرەکەی بەو مەرجەی (١٥) ساڵ دەستەبەری هەبێت و (٣) منداڵی تەمەن خوار ١٥ ساڵی هەبێت و خۆیشی تەرخانکردبێت بۆ چاودێری منداڵەکانی، ئەوا مافی خانەنشین بوونی دەبێت.
مادەی (٣٣) لەیاساکەدا نوێیە:
لەژێر ڕۆشنایی مادەی (٢٩) لەیاساکەدا کەباسی تەمەنی خانەنشین بوون دەکات. ئەگەر کرێکاری دەستەبەر کراو تەمەنی خانەنشینی هەبوو، بەڵام خزمەتەکەی تەواو نەکردبوو دەتوانێت هەتا (٥) ساڵ خزمەت بکڕێتەوە بەو مەرجەی کۆی ١٧٪ کرێکارەکە خۆی بیدات.
مادەی (٣٩):
لەم بڕگەیەدا ماف دراوە بەکرێکارەکە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی کەپێویستە بیدات، دەتوانێت دوای ئەوە بکات بۆی بکرێت بەقیست.
مادەی (٦٤) لە یاساکە:
لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕگانە یان ئەو مادانەی پێش ئەم مادەیە، کرێکاری دەستەبەر کراو مافی وەرگرتنی بیمەی بێکاری هەیە بەمشێوەیە:
١- وەرگرتنی بیمەی بێکاری بۆ ماوەی (٣) مانگ ئەگەر (٢) ساڵ دەستەبەری بۆ کرا بێت.
٢- وەرگرتنی بیمەی بێکاری بۆ ماوەی (٦) مانگ ئەگەر (٤) ساڵ دەستەبەری بۆ کرا بێت.
مادەکانی(٧٠) هەتا (٧٥) مادەی یاسایی تازەن.. تایبەتن بەدەستەبەری ئارەزوومەندانە بەمشێوەیەی لای خوارێ:
ئەگەر هاوڵاتییەک بەپێی یاساکە کاری سەربەخۆی خۆی بکات، بۆنمونە: وەك شۆفێری تەکسی و خاوەنکارێکی تایبەت و..تا.. دەتوانێت خۆی دەستەبەر بکات بەیەکێك لەبڕی ئەو کرێیەی کەلەلایەن ئەنجومەنی کارگێڕیەوە دیاریدەکات، لەم حاڵەتەدا تەنها ٥٪ ئەو بڕە پارەیە ئەدات، حکومەتیش ١٥٪ ی بۆ ئەدات بەو مەرجەی بەشداریکەر تەمەنی لە(٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
مادەی (٩٨):
کەمترین موچەی خانەنشینی دەبێتە پێــــــنج سەد هەزار.
پێدە