Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

 ناچارکردنی کرێکاران، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانەوە، بەوەی دەست لەکار بکێشێتەوە، کارێکی نایاساییە

 ناچارکردنی کرێکاران، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانەوە، بەوەی دەست لەکار بکێشێتەوە، کارێکی نایاساییە!

      دەنگی کرێکار

بەپیی ئەو راپۆرتانەی کە دەگاتە دەنگی کرێکار لە کارخانەکانی پیشەسازی خاوەنکارەکان تەنها بەوەناوەستن کە کرێکارەکان غەرامە  ئەکەن لەسەر دواکەوتن لەکار یان کەمتەرخەکی لەجێبەجێکردنی کار،  بەڵکو تۆمەتیان دەخەنە پاڵو لەژێر هەرەشەدا کرێکار ناچار ئەکەن کە ئیستیقالە بکات ،ئەم جۆرە کارانەی خاوەنکارەکان سەرباری ئەوەی نایاساین و ناکرێ کرێکاران بەبیانوی ئەوەی کەموکورتی هەیە ناچاری بکەیت بەدەرکردن یان تۆمەتی بۆهەڵبەستی و بەبێئەوەی بسەلمێنرێ لەسەکار دەریکەیت ،چونکە یاسای کار ڕێگە بەوەنادات کە کرێکار لەسەرکاردەکرێ تەنانەت ئەگەر تۆمەتەکەش ئیسپات بێت لەسەری بە مەبلەغێك غەرامە بەرامبەر بەو زیانەی بەرخاوەنکاردەکەوێ ئەستۆی کرێکارەکە پاك دەبێتەوە ،بەڵام دیارە کومپانیاکانی کەرتی تایبەت نەپابەند ئەبن بەیاساوە نە دەشیانەوێت کرێکاران هەتا ماوەیەکی زۆر لەسەرکارەکانیان بمێننەوە تەنها لەبەرئەوەی لەکۆتایدا لەسەر پشکی کومپانیاکەی زەمان نەکرێ. تائێستا بەپێی هەرئەو ئامارانەی وەزارەتی کار ڕوبعێکی کرێکارانی سەربەکۆمپانیاو کارخانەکان دەستەبەر نەکراون و خاوەنکارەکان خۆیان لە دەستبەرکردنی کرێکارەکانیان دەشارنەوە .

ئەم کۆمپانیایانە بەشێوەی کاری قۆنتەراتی کاربەکرێکار دەکەن، بۆیە کرێکاران بەردەوام کێشەیانە لەگەڵیاندا هەیە ،کرێکاران ئەبێ لەبەرامبەر بەم تەعامولەی خاوەنکارەکان بێنە وەڵام و ڕێگەنەدەن بەبیانوی جۆراجۆر لەسەر کارەکانیان دەریان بکەن، بۆئەم کارەش دەبێ کرێکاران خۆیان رێکخراو بکەن و لەرێگای نوێنەرەکانیاوە بکەونە موفاوەزات لەگەڵ خاوەن کارەکان تا بتوانن بەربەم سیاسەتەی خاوەنکارەکان بگرن .

Related posts

ووتەی مستەفا ئەحەمه د سکرتێری ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەمەراسیمی ئایاردا

Dangi Krekar

 ڕاهێنانی پیشەیی و سێفتی، دوو مەرجی پێویستن بۆ کرێکاران!

Dangi Krekar

ووتا ری کۆمیته ی یه کی ئایار له نا وچه ی بازیان

Dangi Krekar

Leave a Comment