Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

گفتو گۆ لەگەڵ یەکێک لە کرێکارانی کارخانەی “ئینتەر ناشناڵ ئارمورد ڤیەکڵ”دا

 گفتو گۆ لەگەڵ یەکێک لە کرێکارانی کارخانەی “ئینتەر ناشناڵ ئارمورد ڤیەکڵ”دا

|  سازدانی محمود حەلاق :

کارخانەی ئینتەر ناشناڵ ئارمورد ڤیەکڵ، کارخانەیەکی مام ناوەندی پیشەسازییە ودەکەوێتە سەر جادەی ١٠٠م سلێمانی نزیک گوندی کانی جنە.. زیاتر لە ١٠٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن. دەنگی کرێکار لەگەڵ یەکێک لەو کرێکارانەی کەلەوێ کاردەکات گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵدا ئەنجام داوە. ئەمەی خوارەوە دەقی گوفتوگۆکەیە، بەلام لەبەر سەلامەتی کارو دورخستنەوەی ترسی لەسەر کار دەرکردن، نەمان وویست ناوو وێنەی کرێکارەکە دابنێین …

دەنگی کرێکار: سڵاو ، ئەم کاتەتان باش ..

کرێکارەکە : سڵاو لە ئێوەش ، خۆشحاڵم کە دەبینم ڕۆژنامەیەکمان هەیە و دەتوانین قسەی خۆمانی تێدا بکەین ..

دەنگی کرێکار : زۆر سوپاس بۆ تۆش کە ئەم کاتەت بەئێمەدا بۆ ئەوەی لەسەر بارودۆخی ئێوە ئاگاداربین .. ئێوە ئەزانن لە کوردستاندا سەدان کارخانە هەیە، مەگەر هەر تەنها ئەوانەی کەکاری تێدا دەکەن بزانن لەکوێیە و چ کارێک ئەنجام دەدەن .. سەرەتا پێمان باشە بزانین ئەو کارخانەیە دەکەوێتە کوێی شارەوەو چ کارێکی تێدا ئەنجام دەدرێت؟!

کرێکارەکە: بەڵێ ئەو کارخانەیەی کەمن کاری تێدا دەکەم ناوی “ئینتەرناشناڵ ئارمۆرد ڤیەکل”ە و دەکەوێتە سەر جادەی ١٠٠مەتری سلێمانی و نزیک گوندی کانی جنەیە.. زیاتر لە ١٠٠کرێکاری خاوەن پێشەی جۆراوجۆرو شارەزا لەبواری بەرهەمهێنان و چاک کردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێدایە .. ئێمە ئۆتۆمۆبیلی عادی دەکەین بە درع . یەعنی گولە نەبڕ.

دەنگی کرێکار : زۆر باشە ، ئەی باشە ڕۆژانە چەند سەعات کاردەکەن؟

کرێکارکە: ڕۆژی ٨سەعات، بەیانیان لە سەعات ٨ دەست دەکەین بەکارکردن هەتا سەعات ١٢ ی نیوەڕۆ، دواتر یەک سەعات ئیستراحەت دەکەین و سەعات یەک دەست دەکەینەوە بەکارکردن هەتا سەعات ٤ی ئێوارە.

دەنگی کرێکار : ئایا نانخواردنتان لە سەر کێیە؟!

کرێکارەکە : لەسەر خاوەنکاری کارخانەکەیە، هەموو ژەمی نیوەڕوانێک خواردنیباشمان هەیە بەگۆشت و موقەبیلاتیشەوە.

دەنگی کرێکار : شێوازی هات و چۆکردنتان چۆنە ؟!

کرێکارەکە : بەیانیان بەئۆتۆمۆبیلی کارخانە کۆمان دەکەنەوەو دەمانبەنە سەرکار ، ئێوارانیش دەمانگێرنەوە نزیک شوێنی نیشتە جێبوونمان .

دەنگی کرێکار : لەڕوی سەلامەتیەوە چیتان بۆکراوە؟

کرێکارەکە: زۆرشتمان بۆ دابین کراوە وەک جلوبەرگی تایبەت و کەرەستەی خۆپاێزی و حەریق و ئامبوڵانس بۆ کاتی ڕوداوی نەخوازراو، وە زۆر شتیتریش.. خۆی دەبوایە لانیکەم معاون طبیشمان هەبوایە لەگەڵ نۆرینگەیەک، بەڵام ئەوەمان کەمە، سەیارەی ئامبوڵانسی ئامادەکراوی لێیە..

دەنگی کرێکار : ئێوە دەستەبەری کۆمەڵایەتی – ضمان کراوون؟

کرێکارەکە : بەڵێ ، هەموومان .

دەنگی کرێکار : ئەی موچەتان چۆنە؟

کرێکارکە : وەک یەک نییە، هەیە ٧وەرەقەیە، بەڵام لە  ٥٠٠هەزار کەمتر نییە . هەموو مانگێکیش پێش دوو ڕۆژ یان یەک ڕۆژ دوای کۆتایی مانگ مووچەکانمان ئەدەنێ

دەنگی کرێکار : دوبارە سوپاس بۆبەڕێزتان

Related posts

کارگەی گرین عێراق دوو کرێکاری لەسەر کاردەردەکات

Dangi Krekar

زیادەکاری یان ئیزافەکاری چ زەربەیەک لەکرێکاران ئەدات؟

Dangi Krekar

کرێکاران لەسەر بەردی ڕەق بژێویان بەدەستدەهێنن!

Dangi Krekar

Leave a Comment