Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

ڕووداوەکانی شوینی کار:

ڕووداوەکانی شوینی کار:

گوندی هەمزەی سەربەناحیەی شوان: کرێکارێکی کشتوکاڵی بەهۆی وەرگەڕانی دەڕاسەوە گیانی لەدەستدا

لەگوندی هەمزەی سەربەناحەی شوان، کرێکارێکی کشتوکاڵی بەناوی ئەحەمد ڕەشیدەوە،لەکاتیدروێنەداوبەهۆیوەرگەڕانیدەڕاسەوەگیانلەدەستدەدات. ئەمەشبەیەکێکلەڕوداوەدەگمەنەکاندادەنرێت.

 

گەرمیان: بەهۆی تەقینی تایەی سەیارەوە، پێشەوەرێک گیان لەدەستدەدات

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی حوزەیاران لەگوندی ساڵح ئاغای سەربەناحیەی قۆرەتوو، پیشەوەرێک بەناوی ئیسماعیل ئەنوەر محمود، لەدایک بووی ١٩٩٥، لەکاتی گۆڕینی تایەی سەیارەیەکدا، تایەکە دەتەقێ وگیان لەدەستدەدات.

 

سلێمانی لەپڕۆژەیەکی کۆمپانیای درەوستی دا، سێ کرێکار، دەبنە قوربانی ڕوداوێکی کار

لەیەکێک لەپڕۆژەکانی کۆمپانای درەوستی بۆ دروستکردنی شوقە،  بەهۆی ڕوخانی ئەسكلەوە، سێ کریکاربەناوەکانی عبدالسالام یونس مستەفا، حیکمەت ئەحمد محەمد، سادق محمد نوری، گیان لەدەست دەدەن وکرێکارێکی ترش بەسەختی برێندار دەبێت. شایانی باسە کرێکارەکان دانیشتوی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقن .

Related posts

لە سنووری هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد

Dangi Krekar

بەهۆی تەقینەوەکەی دوێنێی کارگەی شیشی لاجان، کرێکارێ گیانی لە دەستدا

Dangi Krekar

کرێکارێک لەڕیگای بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە هاواری خۆی بڵاودەکاتەوە !

Dangi Krekar

Leave a Comment