Dangikrekar.com
هەواڵ

کرێکارانی نەوت پانتایی مانگرتنەکانیان فراوانتر دەکەنەوە هەواڵی مانگرتنی زیاتر لە ٢٠ هەزار کرێکاری نەوت،

 ئێران: لەسەروبەندی هەڵبژارادنەکاندا، کرێکارانی نەوت پانتایی مانگرتنەکانیان فراوانتر دەکەنەوە

هەواڵی مانگرتنی زیاتر لە ٢٠ هەزار کرێکاری نەوت، لە دەیان پڕۆژەی بەرهەمهێنانی نەوت و غازدا

  دەنگی کرێکار 

.لەکاتێکدا کەکۆماری ئیسلامی ئێران خەریکە لەڕێگای هەڵبژاردنەوە جێگرەوەی سەرۆک کۆمارو وەزیرەکانی پڕبکاتەوە، کرێکارانی نەوت وگازی ئێران دەستیان بۆ شەپۆلێک لەمانگرتن بردوە وتائیستا زیاتر لە٢٠ هەزار کرێکار لەدەیان ناوەندی بەرهەمهێناندا کاریان راگرتوەو دەستیانداوەتەمانگرتن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کەلەکۆتایی مانگی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە، مەودای مانگرتنی کرێکارانی پڕۆژەی نەوتی گرێبەست لەئێران فراوانتر بووەو ئێستا زیاتر لە بیست هەزار لەو کرێکارانە لە نزیکەی ٩٠ کۆمپانیای جیاوازی نەوت و گاز مانیان گرتووە بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانیان لەوانە: “١٤ڕۆژ کارکردن، ١٤ ڕۆژ پشوودان”، “زیادکردنی مووچە و دوورخستنەوەی بەڕێوەبەرانی موفتەخۆرو گەندەڵ” .. لە داواکاریە بەپەلەکانی ئەو کرێکارانەیە. لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا، ئەنجومەنی ڕێکخەری ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت وتی: “هەروەها دەمانەوێت بارودۆخی ژیان و کارکردنمان باشتر بکەین، لەوانەش باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکان، کوالێتی خۆراک، دامەزراوە تەندروستییە گشتییەکانی بەشەناوخۆییەکان واتە(ئاودەست و حەمام)، و ئامێری ساردکەرەوەی پێویست لە ژینگەی کارکردن و ژیاندا جەختمان لەسەر سەلامەتی ژینگەی کارکردن کردووەتەوە کە هەموو ڕۆژێک قوربانییەکان دەبات”.. هەروەها یەکێک لەڕابەرانی کرێکاری ئەم مانگرتنانە بۆ میدایاکانی راگەیاندووە کە: “ڕایدەگەیەنین ئەگەر وەڵامی هەڵمەت و داواکارییەکەمان بۆ ١٤ ڕۆژ دەوام و ١٤ ڕۆژ پشوو نەدرێتەوە. ئەگەر بەگوێرەی داواکارییە ڕاگەیەندراوەکانمان حەقدەستەکانمان زیاد نەکرێت و هەڵاواردن لە پارەدان و بارودۆخی کارکردندا نەهێڵرێت، دۆخەکە هەر وەک خۆی دەبێت و گومانمان نییە کە چین و توێژی زیاتری هاوکاران دەچنە ناو مانگرتنەکەوە. “.

لەسەرێکی تریشەوە ئەنجومەنی کرێکارانی مانگرتوو لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەداوە کە”حوکمڕانی دەیان ساڵەی مافیای بەڵێندەرانی نەوت، کرێکارانیان کردۆتە کۆیلەیەک، هەربۆیە کرێکاران بە یەکدەنگی لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگا دەتوانن سنورێک بۆ ئەم کۆیلەیەتیە دابنرێت. .. ئێمەی کرێکارانی نەوت هەرگیز لە پلان و پلانی بودجەی هیچ حکومەتێکدا جێگامان نەبووە.. بەڵام وەک پێشتر ڕامانگەیاند، ئیتر بەسە. ئێمە تەسلیم بەم کۆیلایەتییە نابین. ئێمە داوا خوازین. وەک چۆن خانەنشینانی ئازیز لە شەقام هاواریان دەکرد. وەک چۆن خەڵک دەنگیان بەرز دەکردەوە.  هەربۆیە ئێمە دەنگمان نیە لەهەڵبژاردنێکدا کەئێوە سازتان داوە”.

Related posts

Kurdistan Retirement Union appeals to KRG and Iraqi governments

Dangi Krekar

ناسریە: کرێکارانی نەوت خۆپیشاندانێکی فراوان سازدەکەن و هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەش دەست بۆ سەرکوت دەبەن!

Dangi Krekar

بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، دەستبردنە بۆ جیاکاری و چەواشەکردنی مامۆستایان!

Dangi Krekar

Leave a Comment