Dangikrekar.com
هەواڵ

بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان ژینگەپارێزانی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان کرد

بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان، ژینگەپارێزانی سنوری سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان کرد و بەشێک لە بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایانەش دەڵێن، “حکومەت پارەمان بۆ دابین ناکات.”

بەشێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، بە بیانوی نەبوونی پارە لە بانکەکان، پارە بۆ کۆمپانیاکانی پاککەرەوە خەرجناکرێت، ئەوانیش بەو هۆیەوە ناتوانن پارەی کارمەندەکانیان بدەن.

لەسەر شێوازی گرێبەستەکەش لەگەڵ حکومەتدا بەرێوەبەرانی کۆمانیاکانی پاککەرەوە باسیان لەوەکرد، “ئەو پارەیەی لە گرێبەستەکەدا بۆمان تەرخان کراوە تەنها ٪٦٠ی وەردەگرین، لە ئێستادا بۆ ئەم مانگە ئەو بڕەشمان وەرنەگرتووە، بۆیە نەمانتوانیوە موچەی ژینگەپارێزان، بدەین.”

هاوکات، بەشێک لە ژینگەپارێزان بە ئێن ئاڕ تیان وت، ماوەی دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە. باسیان لەوەشکرد، تاوەکو ئەو کاتەی موچەکانیان پێدەدرێت، بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی کارەکانیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، گرفتی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە زوو زوو دووبارە دەبێتەوە و لەماوەی رابردووشدا چەندین جار ژینگە پارێزان بەهۆی هەمان گرفتەوە بایکۆتی کارەکانیان کردووە.

سەرچاوە: وێبسایتی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی

Related posts

دەرچووانی دانەمەزراو پەیامی خۆیان ئەدەن بەدەسەڵات!

Dangi Krekar

کرێکارێ لەکاتی کارکردندا کەوتە ژێر گەڵابەیەک و گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

کرێکارێکی لاو بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment